نەیارەتیی ئەنجومەنی سەربازیی منبەجی سووریا لەگەڵ ڕێککەوتنی ئەمریکا و تورکیا
https://kurdish.sahartv.ir/news/syria-i341422-نەیارەتیی_ئەنجومەنی_سەربازیی_منبەجی_سووریا_لەگەڵ_ڕێککەوتنی_ئەمریکا_و_تورکیا
ئەنجومەنی سەربازیی منبەج هەڵکەوتوو لە باکووری سوریا ڕایگەیاند کە نەیاری هاتنی هێزی سەربازیی تورکیا بۆ ئەم شارەیە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
حوزه‌یران 07, 2018 05:18 Asia/Tehran
  • نەیارەتیی ئەنجومەنی سەربازیی منبەجی سووریا لەگەڵ ڕێککەوتنی ئەمریکا و تورکیا

ئەنجومەنی سەربازیی منبەج هەڵکەوتوو لە باکووری سوریا ڕایگەیاند کە نەیاری هاتنی هێزی سەربازیی تورکیا بۆ ئەم شارەیە.

بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆیتێرز؛ پاش ڕێککەوتنی واشینگتۆن و ئانکارا سەبارەت بە چۆنیەتی کۆنترۆڵ کردنی منبەج، وتەبێژی ئەنجومەنی سەربازیی منبەج ئەو ڕێککەوتنەی بە نایاسایی زانی.

پێشتر ئەنجومەنی سەربازیی منبەج لە بەیاننامەیەکدا، بە ڕاگەیاندنی ئەوەی کە لە وردیاتی ڕێککەوتنی نێوان ئەمریکا و تورکیا ئاگادار نییە، ئەو ڕێککەوتنەی بە گەرەنتییەک بۆ پاراستنی ئاسایش و قەڵغانێک بەرامبەر بە هەڕەشە و مەترسییە بیانییەکان وەسف کردبوو.

ڕۆژێک پاش وتووێژەکانی ئەمریکا و تورکیا سەبارەت بە شاری ستراتژیکی منبەج لە باکووری سووریا، شەڕڤانانی کوردی سووریا ڕۆژی سێشەممە ڕایانگەیاند کە هێزەکانیان لەم شارە دەبەنە دەرەوە.

تورکیا کە ڕوانگەیەکی نگەتیڤی بەرامبەر بە بوونی کوردی سووریا لە سنوورەکانی خۆیدا هەیە، پاش وەدەرنانی هێزە کوردییەکان لە ناوچەی عەفرینی سووریا، بەردەوام جەختی کردووە کە ئۆپەراسیۆنەکەی خۆی بەرەو شاری منبەج پەرە پێ دەدات.

ئەمریکا هەروەک فەرەنسا هێزی سەربازیی خۆی لە منبەجی سووریا سەقامگیر کردووە.