ڕێپێوانی خەڵکی سورویا بۆ لاگری لە فەلەستین
خەڵکی سووریا نیوەڕۆی ئەمڕۆ هەینی بۆ لاگری لە گەلی بێ دەرەتانی فەلەستین و بۆ نەیاریەتی لە گەڵ کردەوەکانی دەسدرێژکارانەی ڕژیمی زایونی لە دیمەشق ڕێپێوانێکی بەربڵاویان بەڕێوە برد .
بە گوێرەی ڕاپۆڕتی هەەواڵدەریی فارس و بە گێڕانەوە لە هەواڵدەریی سانا خەڵکی سووریا ئەمڕۆ هەینی لە ڕۆژی جیهانی قودس لە بازاڕی ئەلحەمیدیە بەرەو مزگەوتی ئەلئومەوی دیمەشق ڕێپێوانیان کرد . لە هەمان حاڵدا خەڵکی یەمەنیش ئەمڕو هەینی بە بۆنەی ڕۆژی جیهانیی قودس لە پارێزگاکانی سەنعا حودەیدە و سەعدە ڕێپێوانێکی پڕ شۆریان بەڕێوە برد. ئەو ڕێپێوانگەلە لە کاتژمێر چواردە و سی و سێ خولەک بە کاتی سەنعا دەستی پێ کرد .
دوایین هەینیی مانگی ڕەمەزانی پیرۆز لە سەردەست و بە داهێنانی حەزرەتی ئیمام خومەینی (ڕە) بناغەدانەری مەزنی کۆماری ئیسلامیی ئێران وەک ڕۆژی جیهانیی قودس ناودێری کراوە بۆ ئەوەی موسوڵمانانی سەرتاسەری جیهان ڕق و بێزاریی خۆیان بەرامبەر بە سیاسەتەکانی ڕەگەز پەرەستانەی ڕژیمی زایونی دەر ببڕن . ڕێپێوانی ڕۆژی جیهانیی قودس ئەمڕۆ هەشتەمی ژوئەن و لە دوایین هەینیی مانگی ڕەمەزانی پیرۆز هاوکات لە گەڵ ئێران لە وڵاتانی دیکەی جیهانیش بەڕێوە چوو.