پێکهاتنی هێزی عەشیرەکان بەمەبەستی یارمەتیدان بە سوپای سوریا
سکرتێری گشتیی پارتی شەعبی سوریا باسی پێکهاتنی هێزی عەشیرەی کرد بەمەبەستی دانی یارمەتی بە سوپای ئەو وڵاتە .
بەپێی ڕاپۆرتی تەسنیم، شێخ نەواف عەبدولعەزیز تەرد مەلحەم، سکرتێری گشتیی پارتی شەعبی سوریا ڕۆژی هەینی وتی : پاراستنی سەروەری نیشتمانیی وڵات و بەرەنگار بوونەوەی تیرۆریستان هەڵوێستی نەگۆڕی عەشیرەتەکانی سوری لە دەستپێکی قەیرانە و هەر کەس لە ناوخۆ و یان دەرەوە بە دژی سوریا چەک بە دەستەوە بگرێ ، تیرۆریستە .
سکرتێری گشتیی پارتی شەعبی سوریابە ئاماژەدان بە پەلاماری هێزی دیموکراتیکی کوردی سوری ناسراو بە قەسەد ، بە داکۆکیی ئەمریکا بەدژی عەشیرەتەکان، وتیشی : نە قەسەد و نە کەسانی تر بە ڕەسمی ناناسین و هەرکەس بەدژی وڵات چەک بەدەستەوە بگرێ، وەک تاقمی تیرۆریستی داعش و بەرەی نوسرەیە چونکە لە ئەنجام دا دەبنە باسکی ئەوان .
مەلحەم بە ئاماژەدان بە دانانی هێزی خۆبەخشی لیژنەکانی جەماوەری سەر بە عەشیرەتەکان لە تەنیشت سوپای سوریا وەک دەستەبەری داکۆکی لە وڵات و یەکێتی ئەوان، پێداگری کرد : ئەم هێزانە هیچکات هەڵوێستێکی نەرێنییان لەبەرامبەر برایانی کورد کە بەشێک لە داڕشتی حەشیمەتی سوریان، نییە بەڵام لەنێوان کوردانی نیشتمان پەرەست و جیایی خواز کە لەسەر فەرمانی بیانییەکان لە نێو خاکی ئەم وڵاتە دەست دەدەنە ئۆپراسیۆنی تیرۆریستی ، جیاوازی دادەنێن .
شێخ ڕازی عەلی حەمدان، سەرۆکی هۆزی نەعیمیش بە ئاماژەدان بە ڕێککەوتنی ڕێبەر، دەوڵەت و هەموو عەشیرەتەکانی سوری لەسەر پێکهێنانی تاقمێکی خەباتکار پێکهاتوو لە هێزی عەشیرە جگە لە عەشیرەتی حەسەکە کە لەلایەن ئەمریکاوە داکوکی لێ دەکرێت، وتی : کوردەکان وەک بەشێک لە گەلی سوریا دوای تەسلیم بوون و دانانی چەک دەتوانن بگەڕێنەوە بۆ نیشتمانیان.