تێکهەڵچوونی هێزی جەماوەری لەگەڵ تیرۆریستان لە باکووری سوریا
سەرچاوەکانی سوری باسی توندبوونی تێکهەڵچونی جەماوەری لە دوو شارۆچکەی گەمارۆدراوی فوعە و کەفەریایان کرد لە دەورووبەری بەشی باکووری پارێزگەی ئەدلیب لەگەڵ تاقمی تیرۆریستیی تەحریری شام و ئەندامانی سەربەوان .
بەپێی ڕاپۆرتی ئیرنا، هەوڵی سەرلەبەیانی ڕۆژی یەکشەممەی ئەندامانی تاقمی تیروریستیی تەحریری شام بۆ دزەکردنە نێو دوو شارۆچکەی شیعە نشینی فوعە و کەفەریا لە دەورووبەری ئەدلیب لەبەر خۆڕاگری هێزی جەماوەری بەرەوڕووی شکست بووەتەوە و ژومارێکی زۆر لە تیرۆریستانیش کوژران و یان بریندار بوون.
بەپێی ئەم ڕاپورتە تیرۆریستانی تەحریری شام دوای ئەوەی زیانێکی زۆریان وێ کەوت و خەسارێکی زۆریان بینی ناچار بوون پاشەکشە بکەن .
دوای داگیرکرانی شار و پارێزگەی ئەدلیب لە باکووری ڕۆژاوای سوریا هاوسنوور لەگەڵ تورکیا لە لایەن تیرۆریستانی تەکفیری، دوو شاروچکەی فوعە و کەفەریا کە لە دە کیلومەتری باکووری شاری ئەدلیب دایە لە بیست و هەشتەمی مانگی مارسی 2015ەوە بە تەواوی لەلایەن تیرۆریستانەوە گەمارۆ دراوە و ڕۆژانە دەکەوێتە بەر پەلاماری بە هاوەن.
بیست و هەشتەمی مارسی ساڵی 2015 چواردە هەزار تیروریست کە لە تورکیا کۆبوونەتەوە و فێرکراون و تەیار بوونە، بە پەلامارێکی قورس پارێزگەی ئەدلیبیان داگیرکرد.