ئەسەد : ئامادەبوونی بەریتانیا وئەمریکا لە سوریا دەستدرێژکاری سەربازییە
https://kurdish.sahartv.ir/news/syria-i341842-ئەسەد_ئامادەبوونی_بەریتانیا_وئەمریکا_لە_سوریا_دەستدرێژکاری_سەربازییە
بەشار ئەسەدی سەرۆکی سوریا ڕۆژی شەممە ، وێڕای پێداگری لەسەر ئەمەی ڕۆژاواییەکان ناتوانن چارەنووسی ئەم وڵاتە دیاری بکەن وتیشی : ئامادەبوونی بەریتانیا و ئەمریکا لە سوریا، دەستدرێژکاری سەربازی دێتە ئەژمار.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
حوزه‌یران 10, 2018 06:11 Asia/Tehran
  • ئەسەد : ئامادەبوونی بەریتانیا وئەمریکا لە سوریا دەستدرێژکاری سەربازییە

بەشار ئەسەدی سەرۆکی سوریا ڕۆژی شەممە ، وێڕای پێداگری لەسەر ئەمەی ڕۆژاواییەکان ناتوانن چارەنووسی ئەم وڵاتە دیاری بکەن وتیشی : ئامادەبوونی بەریتانیا و ئەمریکا لە سوریا، دەستدرێژکاری سەربازی دێتە ئەژمار.

ئەمریکا و بەریتانیا  بە بیانووی بەرەنگار بوونەوەی تاقمە تیرۆریستییەکان بەشێوەی  نایاسایی ، لە سوریا  هێزیان هەیە . 

ئامادەبوونی نایاسایی ئەم دوو وڵاتە لەسوریا بە بیانووی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆریزم  لە حاڵێکدایە کە بە پێی ڕاپۆرتە ڕەسمییەکان، ئەمریکا و بەریتانیا لە دامەزرێنەران و لایەنگرانی سەرەکی تاقمە تیرۆریستییەکان لە ناوچە لەوان سوریا دێتە ئەژمار  . 

بەپێی ڕاپۆرتی ئیرنا،  بەشار ئەسەد لە وتووێژ لەگەڵ ڕۆژنامەی  بەریتانی  میل ئان ساندی  هەروەها بە ڕاگەیاندنی  ئەمەی بەریتانیا، ئەمریکا و فەرەنسا، لە سناریویەکی ساختە ، پەلاماری شیمیایی بۆسەر دوما دەستیان هەیە وتی  : ئەم سناریویە گەڵاڵە کرا هەتا بە پێی ئەوە دەستدرێژکاری سەربازی بۆسەر سوریا، پاسا بدرێتەوە.

سێ گۆشەی شەڕاشۆیی ئەمریکا، فەرەنسا و بەریتانیا، بەیانی ڕۆژی شەممە چواردەی ئاڤریلی  ساڵی 2018  واتە  حەوتەیەک دوای گەڵاڵەی ساختەی  پەلاماری شیمیایی بۆسەر  ناوچەی دووا لە غووتەی ڕۆژهەڵاتی  واتە حەوتەمی ئاڤریل،زۆرتر لە سەد  مووشەکیان نا بە ناوچە جۆربەجۆرەکانی سوریا  . 

ئەم تاوانکارییە دڕندانەیە بە بیانووی ئەم پەلامارە شیمیاییە ئیدیعا کراوەیە ئەنجام بوو  . 

وەزارەتی بەرەڤانی  ڕووسیا لە چەند حەوتە بەرلەم پەلامارە ڕایگەیاند بوو : تیرۆریستان و لایەنگرانیان  خەریکی تەیار کردنی پەلامارێکی شیمیایی یان  بوارچێکردن بۆ ڕەوشێکی سەربازی بیانی لە سوریان  . 

پەلاماری سێ گوشەی  شەڕخواز بۆسەر سوریا هاوکات  لەگەڵ ئازاد کرانی تۆکمەوتەواوی  غووتەی ڕۆژهەڵاتی لە دەستی تیرۆریستان ئەنجام بووە  . 

زۆرێک لە کارناسان  تۆمەتبار کردنی دەوڵەتی سوریا بە کەڵک وەرگرتن لە چەکی  شیمیایی لە دوومای  بە هەوڵێک بو  بەلاڕێ دابردنی  بیروڕای گشتی و بەپێچەوانە نیشاندانی ڕاستییەکان  ڕادەگەیەنن.

ئەمریکا و هاوپەیمانانی  بە توندی نیگەرانی  شکستی تیرۆریستان لە سوریان  . 

قەیران لە سوریا لەساڵی 2011  بە پێی پەلاماری بەربڵاوی تاقمە تیرۆریستییەکان کەلەلایەن عەرەبستان و ئەمریکا و هاوپەیمانانیان لەوان بەریتانیا و فەرەنساوە داکۆکییان لێ دەکرێ بۆ گۆڕینی هاوکێشەکانی ناوچە بە قازانجی ڕژێمی زایۆنیستی، دەست پێکراوە.