پەلاماری فڕۆکە شەڕکەرەکانی سووری بۆ سەر بنکەی تڕوڕیستان لە باکووری ڕۆژئاوای سووریا
فڕۆکە شەڕکەرەکانی ئەرتەشی سووریا بنکەی تڕوڕیستان لە ناوچەگەلێک لە دەڤەری پارێزگای ئەدلبیان دایە بەر پەلامار .
بە گوێرەی ڕاپۆڕتی ڕۆژی یەکشەمەی هەواڵدەری مێهر بە گێڕانەوە لە هەواڵدەریی فەرمی سووریا سانا لەو ئوپڕاسیونە فڕۆکە شەڕکەرەکانی سووری بنکەی تڕوڕیستانیان لە دەڤەڕی ئیدلەب بۆردمان کرد و لانیکەم سێ بنکەی ئەوانیان لەناو برد . لە هەمان حاڵدا سەرچاوە میەدانیەکانی سوروی ڕایانگەیاند شەش کەس لە بەرگریکارانی شارۆچکە شێعە نشینەکانی فوعە و کەفەریا لە پارێگای ئیدلەب لە سووریا لە تێکهەڵچوون لە گەڵ ئەندامانی تڕوڕیستی تەحریر ئەلشام کوژران . تێکهەڵچوون لە نێوان هێزەکانی بەرگریکاری جەماوەری بەرگریکاری دوو شارۆچکەی فوعە و کەفەریا لە گەڵ تڕوڕیستانی تەحریر ئەلشام و تاقمەکانی سەر بە ئەوان لە سێ ڕۆژ لەمەوبەرەوە دەس پێی کرا . بە چوونە دەری ژومارێک لە خەڵکی فوعە و کەفەریا ئێستاکە نزیکەی هەشت هەزار کەس کە زۆربەیان ژن و منداڵن هاروا لە گەمارۆی تڕوڕیستان دایە .