کوژرانی هەشت تیرۆریست لە پەلاماری بە موشەکی ئەرتەشی سوریا بۆسەر دەوربەری حەما
https://kurdish.sahartv.ir/news/syria-i342004-کوژرانی_هەشت_تیرۆریست_لە_پەلاماری_بە_موشەکی_ئەرتەشی_سوریا_بۆسەر_دەوربەری_حەما
ئەرتەشی سوریا بە تێگرتنی موشەکی زیرەک لە رێگای پێوەندیی نێوان دوو گوندی ئەلعەنکاوی و قەلیدین لە دەوربەری حەما توانی هەشت ئەندامی گروپێکی تیرۆریستی بکوژێ و ژمارێک لەوانیش بریندار بکات .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
حوزه‌یران 11, 2018 08:50 Asia/Tehran
  • کوژرانی هەشت تیرۆریست لە پەلاماری بە موشەکی ئەرتەشی سوریا بۆسەر دەوربەری حەما

ئەرتەشی سوریا بە تێگرتنی موشەکی زیرەک لە رێگای پێوەندیی نێوان دوو گوندی ئەلعەنکاوی و قەلیدین لە دەوربەری حەما توانی هەشت ئەندامی گروپێکی تیرۆریستی بکوژێ و ژمارێک لەوانیش بریندار بکات .

بەپێی راپۆرتی رۆژی دوشەممەی ئەلعالەم ، لە نێوەڕاستەکانی مانگی ئایاردا تیرۆریستان دوای رادەست کردنی چەکی خۆیان ، بۆ باکووری سوریا گوازرانەوە و بەمجۆرە ریفی باکووری حومس و ریفی باشووری حەما لە تیرۆریستان پاک کرایەوە .

کەناڵی مەیادینی لوبنانیش رایگەیاند : گروپی تیرۆریستی داعش لە کاردانەوە بە پەلاماری هەیئەتی تەحریروشام بۆسەر یەکێک لە بنکە نهێنیەکانی ئەم گروپە لە نزیکیی گوندی کەفەر هیند لە رۆژاوای ئیدلیب چەند ئەندامێکی ئەم هەیئەتە و ئەرتەشی ئارادی ئیدلبیبیان رفاند و سێ کەس لەوانیان سەر بڕی .

پارێزگەی ئیدلیب لە باکووری رۆژاوای سوریا جیا لە شارۆچکەکانی فەوعە و کەفەریا لە کۆنتڕۆڵی تیرۆریستان دایە .

بە گوێرەی هەواڵێکی دیکە لقی سیاسیی هێزەکانی کورد  عەرەبی پارتی دیموکراتیکی سوریا بەر داکۆکی ئەمریکا ، رایگەیاند : ئامادەی دانوستانی بێ شەرتومەرج لە گەڵ حکومەتی سوریایە .

مانگی رابردوو بەشار ئەسەد سەرۆکی سوریا وشداری دا بە هێزە کوردەکان ، ئەگەر نەتوانێ لە رێگەی دانوستانەوە ناوچەکانی ژێر دەستی کورد وەرگرێتەوە ، پەنا بۆ هیز دەبات .