کوژرانی هەشت تیرۆریست لە پەلاماری بە موشەکی ئەرتەشی سوریا بۆسەر دەوربەری حەما
ئەرتەشی سوریا بە تێگرتنی موشەکی زیرەک لە رێگای پێوەندیی نێوان دوو گوندی ئەلعەنکاوی و قەلیدین لە دەوربەری حەما توانی هەشت ئەندامی گروپێکی تیرۆریستی بکوژێ و ژمارێک لەوانیش بریندار بکات .
بەپێی راپۆرتی رۆژی دوشەممەی ئەلعالەم ، لە نێوەڕاستەکانی مانگی ئایاردا تیرۆریستان دوای رادەست کردنی چەکی خۆیان ، بۆ باکووری سوریا گوازرانەوە و بەمجۆرە ریفی باکووری حومس و ریفی باشووری حەما لە تیرۆریستان پاک کرایەوە .
کەناڵی مەیادینی لوبنانیش رایگەیاند : گروپی تیرۆریستی داعش لە کاردانەوە بە پەلاماری هەیئەتی تەحریروشام بۆسەر یەکێک لە بنکە نهێنیەکانی ئەم گروپە لە نزیکیی گوندی کەفەر هیند لە رۆژاوای ئیدلیب چەند ئەندامێکی ئەم هەیئەتە و ئەرتەشی ئارادی ئیدلبیبیان رفاند و سێ کەس لەوانیان سەر بڕی .
پارێزگەی ئیدلیب لە باکووری رۆژاوای سوریا جیا لە شارۆچکەکانی فەوعە و کەفەریا لە کۆنتڕۆڵی تیرۆریستان دایە .
بە گوێرەی هەواڵێکی دیکە لقی سیاسیی هێزەکانی کورد عەرەبی پارتی دیموکراتیکی سوریا بەر داکۆکی ئەمریکا ، رایگەیاند : ئامادەی دانوستانی بێ شەرتومەرج لە گەڵ حکومەتی سوریایە .
مانگی رابردوو بەشار ئەسەد سەرۆکی سوریا وشداری دا بە هێزە کوردەکان ، ئەگەر نەتوانێ لە رێگەی دانوستانەوە ناوچەکانی ژێر دەستی کورد وەرگرێتەوە ، پەنا بۆ هیز دەبات .