هەوڵی لوبنان بۆ گەڕانەوەی ئاوارەکانی سووریایی بۆ زاگە وزێدی خۆیان
ئەندامی فراکسیونی کەتائب" لە پەرلەمانی لوبنان بە شی کردنەوەی کێشەکانی ئامادە بوونی سەدان هەزار ئاوارەی سووری لەو وڵاتە وتی : گەڕانەوەی ئاوارەکانی سووری لە لوبنان بۆ وڵاتەکەیان ئەولەویەتی سەرەکی بەیرووتە .
بە گوێرەی ڕاپۆڕتی کاناڵی تەلەفیزیونی ئەلمەیادین ، نەدیم ئەلجەمیل ڕۆژی دووشەمە وتی : گەڕانەوەی ئاوارەکانی سووریایی بۆ وڵاتەکەیان بە بێ هاوئاهەنگی نێوان دەوڵەتی لوبنان و سووریا مومکین نیە و هاوئاهەنگی فەرمی نێوان دەوڵەتی لوبنان و سووریا لە ئاستە جۆراوجۆرەکان درێژەی هەیە . نوێنەری پەرلەمانی لوبنان وێڕای ئاماژە بە هەوڵەکانی ئەو وڵاتە بۆ جێ بە جێ کرانی پرسی گەڕانەوەی ئاوارەکانی سووریایی بۆ زێدی خویان وتی : لەو بوارەدا لاگری و یارمەتی وڵاتان و دامەزراوە نێونەتەوەییەکان لە گەڵ بەیرووت و دیمەشق پێویستە . هاوکات لە گەڵ ڕزگارکرانی هەموو سەرزەوینەکانی سووری لە چنگی تاقمە تڕوڕیست و تەکفیریەکان لە مانگەکانی ئەم دواییە سەرۆک کۆمار و سیاسەتوانانی لوبنانی خوازیاری گەڕانەوەی ئاوارە سورویایەکان بۆ وڵاتەکەیان بوون . بە پێی ئاماری ڕێکخراوی نەتەوەکان وڵاتی بچووکی لوبنان سەرەڕ ای ئیمکاناتی بەرتەسکی؛ نزیکەی 1 ملوێن ئاواری سووری تۆمار کراوی لە خۆی گرتووە ، ڕەقەمێک کە یەک لە چواری ئەو حەشیمەتە یە کە بە هۆی شەڕ لە سووریا لە ساڵی 2011 لەو وڵاتە ئاوارە بوونە . لە مانگی ئاوریل لە کرەوەیکی هاوئاهەنگ کراو لە نێوان لوبنان و سووریا چەن سەد ئاوارە ی سووری لە باشووری لوبنان گەڕانەوە بۆ سووریا .