پەلاماری فڕۆکە شەڕکەرەکانی ئەمریکی بۆسەر سووریا
حوزهیران 12, 2018 12:59 Asia/Tehran
پەلاماری ئاسمانیی هاوپەیمانان بە سەرکردایەتیی ئەمریکا بۆ سەر پارێزگەی حەسەکەی سووریا لانیکەم یازدە کوژراو و برینداری لێکەوتەوە.
بە پێی ڕاپۆرتی کەناڵی تەلەفیزیۆنیی" ئەلئەخباریە"ی سووریا،فڕۆکە شەڕکەرەکانی هاوپەیمانان بە سەرکردایەتیی ئەمریکا ئەمڕۆ سێشەممە گوندی " تیل ئەلجابیر" لە گردوپەڕی پارێزگەی" حەسەکە" لەباکووری ڕۆژهەلاتی سووریایان بۆمباران کرد کە بەهۆیەوە شەش کەسی سڤیل کوژران وپێنج کەسی تریش بریندار بوون. فڕۆکە شەڕکەرەکانی ئەمریکی دوێنێ دووشەممەیش بە بیانوی بەربەرەکانێ لەگەڵ تیرۆریستانی داعش لانیکەم هەژدە پەنابەری عێراقیان لە گوندێک لە دەوروبەری باشووری پارێزگەی حەسەکە ، قەڵاچوو کرد. فرەتر لە ٩٠٠ کەسی سڤیل لە سەرەتای هەڵمەتی هاوپەیمانانبە سەرکردایەتیی ئەمریکا لە سووریا وعێراق کوژراون.
سەرپەیڤ