پەلاماری فڕۆکە شەڕکەرەکانی ئەمریکی بۆسەر سووریا
https://kurdish.sahartv.ir/news/syria-i342192-پەلاماری_فڕۆکە_شەڕکەرەکانی_ئەمریکی_بۆسەر_سووریا
پەلاماری ئاسمانیی هاوپەیمانان بە سەرکردایەتیی ئەمریکا بۆ سەر پارێزگەی حەسەکەی سووریا لانیکەم یازدە کوژراو و برینداری لێکەوتەوە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
حوزه‌یران 12, 2018 12:59 Asia/Tehran
  • پەلاماری فڕۆکە شەڕکەرەکانی ئەمریکی بۆسەر سووریا

پەلاماری ئاسمانیی هاوپەیمانان بە سەرکردایەتیی ئەمریکا بۆ سەر پارێزگەی حەسەکەی سووریا لانیکەم یازدە کوژراو و برینداری لێکەوتەوە.

بە پێی ڕاپۆرتی کەناڵی تەلەفیزیۆنیی" ئەلئەخباریە"ی سووریا،فڕۆکە شەڕکەرەکانی هاوپەیمانان بە سەرکردایەتیی ئەمریکا ئەمڕۆ سێشەممە گوندی " تیل ئەلجابیر" لە گردوپەڕی پارێزگەی" حەسەکە" لەباکووری ڕۆژهەلاتی سووریایان بۆمباران کرد کە بەهۆیەوە شەش کەسی سڤیل کوژران وپێنج کەسی تریش بریندار بوون. فڕۆکە شەڕکەرەکانی ئەمریکی دوێنێ دووشەممەیش بە بیانوی بەربەرەکانێ لەگەڵ تیرۆریستانی داعش لانیکەم هەژدە پەنابەری عێراقیان لە گوندێک لە دەوروبەری باشووری پارێزگەی حەسەکە ، قەڵاچوو کرد. فرەتر لە ٩٠٠ کەسی سڤیل لە سەرەتای هەڵمەتی هاوپەیمانانبە سەرکردایەتیی ئەمریکا لە سووریا وعێراق کوژراون.