سەقامگیر بوونی چەکدارانی ئیتالیایی لە ڕۆژهەڵاتی سوریا
هەواڵدەریی ئاناتۆلیی تورکیا شەوی چوارشەممە ڕایگەیاند:ژومارێک چەکداری ئیتالیایی بۆ پشتیوانی کردن لە هێزی دیموکراتیکی سوریا لە پارێزگەی دەیروزوور لە ڕۆژهەڵاتی ئەم وڵاتە سەقامگیر بوونە
ئاناتۆلی بە ڕاگەیاندنی ئەمەی هێزی ئیتالیایی حەوتەی ڕابردوو لە خاکی ئێراقەوە ڕۆیشتوونەتە سوریا وتیشی : چەکدارانی ئیتالیایی لە مەیدانی نەوتیی "العمر" لە پارێزگەی دەیروزوور کە هێزی ئەمریکی لەوێ وەک بنکەی سەربازی کەڵک وەردەگرن، سەقامگیر دەبن.
ئاناتولی سێ مانگ لەمەوبەریش باسی گەیشتن و سەقامگیربوونی هێزی فەرەنسی بۆ ناوچەکانی بن چاوەدێری هێزی دیمۆکراتیکی سوریای کرد بوو .
بەشار ئەسەدی سەرۆکی سوریا دوو حەوتە لەمەوبەر لە وتووێژێکی تایبەت لەگەڵ کەناڵی هەواڵیی ڕوسیا ئەلیەوم، لە پێوەندی لەگەڵ ناوچە داگیرکراوەکانی هێزی دیمۆکراتیکی سوریا لە باکووری ڕۆژهەڵات و ڕۆژهەڵایت وڵاتەکەی دا وتی : میلیشیاکانی ناسراو بە دیموکراتیکی کوردی سوری ، تەنیا گرفتی ئێستای وڵاتن .
ئەسەد وتیشی : یەکەمین بژاردەی دیمەشق بۆ بەرەنگاربوونەوەی هێزی دیمۆکراتیکی سوریا وتووێژە بەڵام ئەگەر بێ ئەنجام بێت بۆ ئازاد کردنی ناوچەکان لە دەستی ئەم هێزانە، شەڕ دەکەین .
هێزی دیمۆکراتیکی سوریا کە لەلایەن واشینگتۆنەوە بە شێوەیەکی بەربڵاو داکۆکی لێ دەکرێت، حەڤدەی ئوکتوبەری ساڵی 2017 دوای وەدەرنانی داعش لە شاری رەقە ، ئەم شارەی خستە بن کۆنترۆڵی خۆیەوە.
ئەم تاقمە بە پێی داکۆکیی ئەمریکا و هاوپەیمانانی بە ئەنجام دانی ئۆپراسیۆنی سەربازی پەرەخوازانە لە ڕۆژهەڵات و باکووری ڕۆژهەڵاتی سوریا ، ناوچە کانی ژێر چاوەدێری خۆیان لە دوو پارێزگەی رەقە و دەیروزوور پەرە پێ داوە.
قەیران لە سوریا لە ساڵی 2011ەوە بە پێی پەلاماری بەربڵاوی تاقمەکانی تیروریستی لەلایەن عەرەبستان، ئەمریکا و هاوپەیمانانی بۆ گۆڕینی هاوکێشەکانی ناوچە بە قازانجی ڕژێمی زایۆنیستی دەست پێکرا.