بەشار ئەسەد : ئەمریکیەکان درۆ دەکەن و پەلامار دەکەن
https://kurdish.sahartv.ir/news/syria-i343742-بەشار_ئەسەد_ئەمریکیەکان_درۆ_دەکەن_و_پەلامار_دەکەن
سەرۆکی سوریا ، تۆمەتەکانی رۆژاوا لەمەڕ کەڵکوەرگرتنی ئەرتەشی سوریا لە چەکی شیمیایی بە " ناواقعی " ناوبرد و جەختی کردەوە ئەمریکیەکان درۆ دەکەن و خێرا هێرش دەکەن .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
حوزه‌یران 25, 2018 03:58 Asia/Tehran
  • بەشار ئەسەد : ئەمریکیەکان درۆ دەکەن و پەلامار دەکەن

سەرۆکی سوریا ، تۆمەتەکانی رۆژاوا لەمەڕ کەڵکوەرگرتنی ئەرتەشی سوریا لە چەکی شیمیایی بە " ناواقعی " ناوبرد و جەختی کردەوە ئەمریکیەکان درۆ دەکەن و خێرا هێرش دەکەن .

بەپێی راپۆرتی رۆژی یەکشەممەی ئیرنا ، بەشار ئەسەد لە دیمانەیەک دا لە گەڵ کەناڵی ئین تی ڤی روسیا بەپێداگری لەسەر ئەوەی کە سوریا چەکی شیمیایی نیە وتیشی  رۆژاوا شانۆی ساختەی کەڵکوەرگرتنی دمشق لە چەکی شیمیایی دیزاین کردووە تا بە هۆیەوە هێرشی سەربازی سەر سوریا پاسابداتەوە .

سەرۆکی سوریا وتیشی ئەم شانۆیە کاتێک دێتەئاراوە کە تیرۆریستانی بەرداکۆکی رۆژاوا تووشی  نوشوستی دەبن .

سێ کوچکەی ئەمریکا ، فڕەنسە و بەریتانیا سەرلەبەیانی شەممە 14 ی نیسانی 2018 ی یانی رێک حەوتەیەک دوای هاتنەئارای تۆمەتی پەلاماری شیمیایی بۆسەر ناوچەی دوما لە غوتەی رۆژهەڵات ی لە حەوتی نیساندا زیاتر لە سەد موشەک گیرایە چەندین ناوچەی سوریا . ئەم تاوانکاریە بە بیانووی ئەم پەلامار شیمیاییە ئیددعا بۆکراوە ئەنجام بوو .

وەزاڕەتی بەرگری سوریا لە چەندین حەوتە پێشترەوە رایگەیاندبوو تیرۆریستان و لاگرانی ئەوان خەریکی تەدارەکی پەلامارێکی شیمیایی یان ئامادەکاریی بۆ هەنگاوی سەربازیی دژی سوریان .

زۆرێک لە شارەزایان تاوانبار کردنی حکومەتی سوریا بە کەڵکوەرگرتن لە چەکی شیمیایی لە دوما  بە هەوڵێک دەزانن بۆ بەلاڕێدابردنی رای گشتیی و  بەراوەژوو نیشاندانی راسیتەکان هاوتەریب لە گەڵ سەرکەوتنەکانی ئەم دواییانەی ئەرتەشی سوریا لە بەرامبەر تیرۆریستاندا  .