وەزاڕەتی دەرەوەی سوریا یارمەتی دارایی ئەمریکا بۆ " کڵاوسپیەکان" ی ئیدانە کرد
وەزاڕەتی دەرەوەی سوریا شەوی رابردوو لە بەیاننامەیکدا رایگەیاند بڕیاری ئەمریکا بۆ داکۆکی دارایی لە کڵاوسپیەکان نمونەی ئاشکرای داکۆکی واشنگتۆن لە تیرۆریسمە .
بە پێی راپۆرتی ئیرنا ، وەزاڕەتی دەرەوەی سوریا ئەم بڕیارەی واشنگتۆنی ئیدانە کرد و وتی ئەمریکا و هەندێ وڵاتی دیکە ، ئەم رێکخراوە تیرۆریستیە وەک کارتێک دەکاردێنن بۆ پاراستنی تیرۆریسم و بەتایبەتی تیرۆریسمی شیمیایی لە سوریا تا وێنەیەکی نادروست لەم وڵاتە پێشانی جیهان بدەن .
وەزاڕەتی دەرەوەی سوریا بە ئاماژە بەوەی کە گروپی کڵاوسپیەکان شان و باهۆی سەرەکیی گروپی تیرۆریستیی تەحریر شام ( بەرەی نوسرە ) یە جەختی کردەوە هەنگاوەکانی ئەم گروپە تیرۆریستیە بووەتە هۆی کوشتاری زۆرێک لە شارومەندانی بێتاوانی سوریایی .
رێکخراوی تیرۆریستیی کڵاوسپیەکان لە مارسی 2013 دا بە یارمەتی دارایی ئەمریکا و بەریتانای لە تورکیا پێکهات . بازنەی کاری ئەم گروپە لە ناوچەکانی ژێر دەستی گروپە تیرۆریستیەکاندا پێناسە کراوە .