وەزاڕەتی دەرەوەی سوریا یارمەتی دارایی ئەمریکا بۆ " کڵاوسپیەکان" ی ئیدانە کرد
https://kurdish.sahartv.ir/news/syria-i343786-وەزاڕەتی_دەرەوەی_سوریا_یارمەتی_دارایی_ئەمریکا_بۆ_کڵاوسپیەکان_ی_ئیدانە_کرد
وەزاڕەتی دەرەوەی سوریا شەوی رابردوو لە بەیاننامەیکدا رایگەیاند بڕیاری ئەمریکا بۆ داکۆکی دارایی لە کڵاوسپیەکان نمونەی ئاشکرای داکۆکی واشنگتۆن لە تیرۆریسمە .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
حوزه‌یران 25, 2018 08:56 Asia/Tehran
  • وەزاڕەتی دەرەوەی سوریا  یارمەتی دارایی ئەمریکا بۆ

وەزاڕەتی دەرەوەی سوریا شەوی رابردوو لە بەیاننامەیکدا رایگەیاند بڕیاری ئەمریکا بۆ داکۆکی دارایی لە کڵاوسپیەکان نمونەی ئاشکرای داکۆکی واشنگتۆن لە تیرۆریسمە .

بە پێی راپۆرتی ئیرنا ، وەزاڕەتی دەرەوەی سوریا ئەم بڕیارەی واشنگتۆنی  ئیدانە کرد و وتی ئەمریکا و هەندێ وڵاتی دیکە ، ئەم رێکخراوە تیرۆریستیە وەک کارتێک دەکاردێنن بۆ پاراستنی تیرۆریسم و بەتایبەتی تیرۆریسمی شیمیایی لە سوریا تا وێنەیەکی نادروست لەم وڵاتە پێشانی جیهان بدەن .

وەزاڕەتی دەرەوەی سوریا بە ئاماژە بەوەی کە گروپی کڵاوسپیەکان شان و باهۆی سەرەکیی گروپی تیرۆریستیی تەحریر شام ( بەرەی نوسرە ) یە جەختی کردەوە هەنگاوەکانی ئەم گروپە تیرۆریستیە بووەتە هۆی کوشتاری زۆرێک لە شارومەندانی بێتاوانی سوریایی .

رێکخراوی تیرۆریستیی کڵاوسپیەکان لە مارسی 2013 دا بە یارمەتی دارایی ئەمریکا و بەریتانای لە تورکیا پێکهات . بازنەی کاری ئەم گروپە لە ناوچەکانی ژێر دەستی گروپە تیرۆریستیەکاندا پێناسە کراوە .