فەیسەل مێقداد: سەرکەوتنی سووریا بەسەر تیرۆریستان بێ داکۆکیی ئێران مسۆگەر نەدەبوو
جێگری وەزیری دەرەوەی سووریا وتی: ئەگەر داکۆکییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران نەبوایە، قەت سەرکەوتن بەسەر گرووپە تیرۆریستییەکان لە سووریا نەدەهاتەدی.
بەپێی ڕاپۆری ئاژانسی هەواڵیی ڕادیۆ و تەلەفزیۆن؛ فەیسەل مێقداد ئەمڕۆ سێ شەممە لەدیدار لەگەڵ عەلی ئەکبەر وەلایەتی ڕاوێژکاری ڕێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی بۆ کاروباری نێودەوڵەتی پێی داگرت: بەداکۆکی ئێران، سووریا توانی بەشی زۆری سەرزەوینەکەی ڕزگار بکاو دوژمنان، کۆنترۆڵ و زاڵێتی خۆیانیان لەدەست داوە.
جێگری وەزیری دەرەوەی سووریا، بەئاماژە بەوەی کە پڕوپاگەندەو چەواشەکاریی دژ بەئێران و سووریا چەشنێک هەوڵدانە بۆ پێش گرتن بە دووپات بوونەوەی سەرکەوتنەکانی ئەو دوو وڵاتە، وتی: هەمووان ئاگاداری ئەوەن کە ژمارێک وڵاتی دەڤەری کەنداوی فارس چەندە یارمەتیی دراڤیان بە تیرۆریستان وگرووپە چەکدارەکان لەدژ گەلی سووریا داوەو ئێستاش هەر ئەو دەوڵەتانە هەوڵ دەدەن دۆستایەتی دەوڵەت و گەلی سووریا لەگەڵ ئێران، لێڵ بکەن.
ڕاوێژکاری ڕێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی بۆ کاروباری نێودەوڵەتیش وتی: پشتگرییەکانی دەوڵەت و گەلی ئێران لە سووریا هەروا بەردەوام دەکرێ.