فەیسەل مێقداد: سەرکەوتنی سووریا بەسەر تیرۆریستان بێ داکۆکیی ئێران مسۆگەر نەدەبوو
https://kurdish.sahartv.ir/news/syria-i343934-فەیسەل_مێقداد_سەرکەوتنی_سووریا_بەسەر_تیرۆریستان_بێ_داکۆکیی_ئێران_مسۆگەر_نەدەبوو
جێگری وەزیری دەرەوەی سووریا وتی: ئەگەر داکۆکییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران نەبوایە، قەت سەرکەوتن بەسەر گرووپە تیرۆریستییەکان لە سووریا نەدەهاتەدی.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
حوزه‌یران 26, 2018 12:08 Asia/Tehran
  • فەیسەل مێقداد: سەرکەوتنی سووریا بەسەر تیرۆریستان بێ داکۆکیی ئێران مسۆگەر نەدەبوو

جێگری وەزیری دەرەوەی سووریا وتی: ئەگەر داکۆکییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران نەبوایە، قەت سەرکەوتن بەسەر گرووپە تیرۆریستییەکان لە سووریا نەدەهاتەدی.

بەپێی ڕاپۆری ئاژانسی هەواڵیی ڕادیۆ و تەلەفزیۆن؛ فەیسەل مێقداد ئەمڕۆ سێ شەممە لەدیدار لەگەڵ عەلی ئەکبەر وەلایەتی ڕاوێژکاری ڕێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی بۆ کاروباری نێودەوڵەتی پێی داگرت: بەداکۆکی ئێران، سووریا توانی بەشی زۆری سەرزەوینەکەی ڕزگار بکاو دوژمنان، کۆنترۆڵ و زاڵێتی خۆیانیان لەدەست داوە.

جێگری وەزیری دەرەوەی سووریا، بەئاماژە بەوەی کە پڕوپاگەندەو چەواشەکاریی دژ بەئێران و سووریا چەشنێک هەوڵدانە بۆ پێش گرتن بە دووپات بوونەوەی سەرکەوتنەکانی ئەو دوو وڵاتە، وتی: هەمووان ئاگاداری ئەوەن کە ژمارێک وڵاتی دەڤەری کەنداوی فارس چەندە یارمەتیی دراڤیان بە تیرۆریستان وگرووپە چەکدارەکان لەدژ گەلی سووریا داوەو ئێستاش هەر ئەو دەوڵەتانە هەوڵ دەدەن دۆستایەتی دەوڵەت و گەلی سووریا لەگەڵ ئێران، لێڵ بکەن.

ڕاوێژکاری ڕێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی بۆ کاروباری نێودەوڵەتیش وتی: پشتگرییەکانی دەوڵەت و گەلی ئێران لە سووریا هەروا بەردەوام دەکرێ.