سوپای سووریا هێڵەکانی پێوەندی تیرۆریستەکان لە سنووری ئەردەنی پچڕاند
سوپای سووریا ئۆپراسیۆنی ئاسمانی بۆ ئازاد کرانی شاری دەرعا لە باشووری ڕۆژئاوای ئەم وڵاتە ی دەسپێکرد.
بە پێی راپۆرتی ڕۆژی سێشەممەی هەواڵدەریی " سانا" سوپای سووریا بە دەسپێکرانی هەڵمەتی ئاسمانی لە دەوروبەری شاری دەرعا توانی هێڵە کانی پێوەندی گروپە چەکدارەکان لە باشووری ئەم شارە لەگەڵ سنووری ئەردەن بپجڕێنێت. ڕاپۆرەکان باس لەوەدەکەن، سوپای سووریا ڕۆژی سێشەممە شارۆچکەی بەسر ئەلحەریر وبڕیک لە ناوچەکانی دەوروبەری باکووری ڕۆژهەڵات وباشووری ڕۆژهەڵاتی دەرعای خستووەتە ژێر کۆنترۆڵی خۆیەوە. سوپای سووریا لە ڕۆژەکانی ئەم دواییە توانیویەتی پانزە شارۆچکە وگوند لە ژێر داگیر کاری گروپە چەکدار وتیرۆریستەکان ڕزگار بکات. سوپا وهێزە جەماوەریەکانی سووریا ڕۆژی دوشەممەیش دوو گوندی " ئەلبستان وئەلشومریە " یان لە دەوروبەری دەرعای ڕۆژهەڵاتی کۆنترۆڵ کردەوە، لەم هەڵمەتە دا لانیکەم دە تیرۆریست کوژران . قەیران لە سووریا لە ساڵی ٢٠١١ بە دەسدرێژی یبەربڵاوی گروپە تیرۆریستەکانی بەر پشتیوانیی عەرەبستان ، ئەمریکا وهاوپەیمانەکانی بۆ گوڕینی هاوسەنگیەکانی ناوچەکە بەقازانجی ڕژێمی زایونی دەسپێکراوە کە بە گیانبەخت کردنی سوپا وخەڵکی سووریا پیلانی دوژمنان ھەرەسی ھێناوە.