دەسپێکی ئۆپراسیۆنی سوپای سووریا بۆ سەندنەوەی گەڕەکەکانی شاری دەرعا
https://kurdish.sahartv.ir/news/syria-i344046-دەسپێکی_ئۆپراسیۆنی_سوپای_سووریا_بۆ_سەندنەوەی_گەڕەکەکانی_شاری_دەرعا
سوپای سووریا ئۆپراسیۆن بۆ سەندنەوەی گەڕەکەکانی شاری دەرعای لە بوونی تیرۆریستان لە رۆژی سێ شەممەوە دەس پێ کرد.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
حوزه‌یران 27, 2018 07:24 Asia/Tehran
  • دەسپێکی ئۆپراسیۆنی سوپای سووریا بۆ سەندنەوەی گەڕەکەکانی شاری دەرعا

سوپای سووریا ئۆپراسیۆن بۆ سەندنەوەی گەڕەکەکانی شاری دەرعای لە بوونی تیرۆریستان لە رۆژی سێ شەممەوە دەس پێ کرد.

بەپێی ڕاپۆری ئاژانسی هەواڵی ڕادیۆ وتەلەفزیۆن،   سوپای سووریا لە ڕۆژانی ڕابردوودا توانیویەتی ١٥ شارۆچکەو گوند لە چنگ گرووپە چەکدار و تیرۆریستییەکان لە دەرعا ڕزگار بکات.

سوپای سووریا هەروەها رۆژی سێ شەممە بە دەسپێکردنی ئۆپراسیۆنی ئاسمانی لە دەورووبەرەکانی شاری دەرعا، توانی هێڵە پەیوەندییەکانی گرووپە چەکدارەکان لەباشووری ئەو شارە لەگەڵ سنووری ئۆردۆن، بپچڕێنێ.

بەشارئەسەد، سەرۆک کۆماری سووریا، پێش ئۆپراسیۆنی مەزنی رزگارکردنی ناوچە باشووریەکانی دەرعاو قۆنیتەرە وشداری دا بە گرووپە چەکدارەکان، بێتوو ئاشتەوایی ڕەچاو نەکەن و چەکەکانیان ڕادەست نەکەن، سوپای سووریا، ئەوان دەکاتە ئامانج.

قەیران لە سووریا لە ساڵی٢٠١١ـەوە بەهێرشی بەرفراوانی گرووپە تیرۆریستییەکانی جێی داکۆکیی عەرەبستان، ئەمریکاو هاوپەیمانانیان بۆ گۆڕینی هاوکێشەکانی ناوچە بەقازانجی رژیمی زایۆنی دەسپێکرا کە بەگیان بەخت کردنی هێزەکانی سوپاو جەماوەری سووریا پیلانی دوژمنان پووچەڵ بۆوە.