ناردرانی یارمەتیەکانی ڕژێمی زایونی بۆ تیرۆریستان لە جۆلانی سووریا
ڕژێمی زایونی لە چوارچیوەی پشتیوانیەکانی خۆی لە تیرۆریستان ، چەند تن یارمەتیی جۆربەجۆری بۆ نەیارانی سووری وتیرۆریستان کەلەبەرزاییەکانی جولانی سووریان ، ناردووە.
بە پێی ڕاپۆرتی ئەمڕۆ هەینی یانەی هەواڵنێرانی جەوان، ئەم یارمەتیانە داگری خیوەت، مادەی خواردەمەنی، کەرەسە وئامیری پزیشکی و دەرمانی وهەروەها جل وبەرگ بوونە کە گەیشتووەتە دەس نەیارانی دەوڵەتی سووریا. ناردنی ئەم یارمەتیانە لەگەڵ دەسپێکرانی هەڵمەتی سوپا وهێزەکانی سووری بۆ ئازاد کردنی ناوچەکانی ژێر ڕکێفی نەیاران لە پارێزگاکانی دەرعا وقەنیترە لە باشووری ڕۆژئاوای سووریا هاوکات بووە. سووریا فرەتر لە حەوت ساڵە کە بە بەشداری وئامادە بوونی گروپە چەکدار وتیرۆریستەکانی وەک داعش وبەرەی نوسرە کە لە لایەن ڕۆژئاوا وبڕیک لەوڵاتانی ناوچە پشتیوانی دەکرێن لەگەڵ قەیراندا ڕووبەڕوو بووەتەوە. وڵاتانی ڕۆژئاوایی هاورێ لەگەڵ ئەمریکا وهاوپەیمانەکانی ناوچەیی واشێنتۆن وەکوو عەرەبستان وئیسراییل هەوڵ ئەدەن بە پاڕاستنی گروپە تیرۆریستەکان لەوان " بەرەی نوسرە " درێژەی قەیران لە سووریا بەڕێوەبەرایەتی بکەن.