ژمارێک تیرۆریست لە "دەرعا" تەسلیمی سوپای سووریا بوون
کەناڵی لوبنانیی ئەلمەیادین سەرلەئێوارەی رۆژی هەینیی ڕاپۆری دا: ژمارێکی زۆر لە کەسانی چەکدار لە گوندەکانی باکوور و باشووری دەرعا، خۆیان تەسلیمی سوپای سووریا کرد.
بەپێی ڕاپۆری ئاژانسی هەواڵیی رادیۆ وتەلەفزیۆن، سوپای سووریا ٢٥ی ژۆئەن ئۆپراسیۆنی سەندنەوەی گەڕەکەکانی شاری دەرعا لە تیرۆریستانی دەس پێ کردووە.
بەشار ئەسەد سەرۆک کۆماری سووریا، پێش ئۆپراسیۆنی مەزنی ڕزگارکرانی ناوچە باشوورییەکانی دەرعاو قۆنیترە وشداریی بەگرووپە چەکدارەکان دا، بێتوو ئاشتەوایی ڕەچاو نەکەن و چەکەکانیان دانەنێن، هێزەکانی سوپا دەیانپێکن.
لەهەمان کاتدا، بەرپرسێکی ئۆردۆنی رۆژی هەینی ئیدیعای کرد لەباشووری سووریا بۆ ئاگربڕ ڕێککەوتن کراوە.
ئەو بەرپرسە ئۆردۆنییە ئیدیعای کرد، ڕاپۆری پشت ڕاست کراوە لەمەڕ ڕێککەوتنی ئاگربڕ لەباشووری سووریا لەنێوان سوپای سووریاو بەرهەڵستکارانی چەکدار لەدەست دایە.
وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکاش لەکاردانەوە بەو هەواڵە رایگەیاند: ناکرێ ڕێککەوتنی ئاگربڕ لەباشووری سووریا پشت راست بکرێتەوە.