بیروڕاگۆڕینەوەی زەریف و لاورۆف سەبارەت بە سووریا
وەزارەتی دەرەوەی ئێران و ڕووسیا لە پەیوەندی تەلەفوونی سەبارەت بە پەیوەندی دوو لایەنە و چارەسەر کرانی قەیرانی سووریا بیروڕایان گۆڕیەوە .
بە گوێرەی ڕاپۆڕتی ئیرنا ، موحەمەد جەواد زەریف و سێرگێی لاوروف لە پەیوەندی تەلەفوونی دوانیوەڕۆی دووشەمە سەبارەت بە بڕێک لە پرسە دوو لایەنەکان پێنجەمین دانیشتنی سەرانی دەریای خەزەر و ڕەهەندەکانی چارەسەر کرانی قەیرانی سووریا وتووێژیان کرد . ئەو وتووێژە بە دوای تێکهەڵچوونەکانی ئەم دواییەی هێزەکانی ئەرتەشی سووریا و نەیارانی دیمەشق لە ناوچە هاوسنوورەکان لە گەڵ سەرزەوینە داگیرکراوەکانی فەلەستینی و ئەردەن بە ڕێوە چوو . ناوەندی هاوئاهەنگی ئێران ڕووسیا و تورکیا لە سووریا ڕۆژی چوارشەمە باسیان کرد بوو لە بنپێکرانی ئاگربڕ لە لایەن گرووپەکانی نەیاری چەکدار لە پارێزگاکانی حەڵەب و لازقیە . قەیران لە سووریا لە ساڵی 2011 بە پەلاماری تاقمە ترڕوڕیستەکانی لاگریکراوی عەرەبستان ئەمرکا و هاوپەیمانەکانی بۆ گۆڕینی هاوکاریەکانی ناوچە بە سوودی ڕژیمی زایونی دەسپێکرا بەڵام بە خۆڕاگری دەوڵەت و نەتەوەی ئەو وڵاتە و لاگری بڕێک وڵاتی دۆست ، پیلانی دۆژمنان لە سووری ناکام مایەوە .