ناکام مانەوەی تڕوڕیستان لە پەلامار بۆ سەر باکووری " حەما " لە سووریا
سوپای سووریا پەلاماری تاقمی تڕۆڕیستی بەرەی نوسرە بۆ سەر باکووری پارێزگای حەمایان پووچەل کردەوە .
بە گوێرەی ڕاپۆڕتی هەواڵدەری ئیسپوتنیک ؛ هێزەکانی ئەرتەشی سووریا ڕۆژی دووشەمە بە بەرپەرچدانەوەی پەلاماری ئەندامانی چەکداری بەرەی نوسرە بۆ سەر شاروچکە زەلن لە باکوری حەما ژومارێک لە ئەندامانی ئەو گرووپە تڕوڕیستیەیان کوشت یان بریندار کرد . یەکەکانی ئەرتەشی سووریا دوو مانگ لەمەوبەریش لە تێکهەڵچوونی توند لە گەڵ تاقمە تڕوڕیستیەکان لەو ناوچە ئوپڕاسیونیەدا چەن شارۆچکە و گوندیان ڕزگار کرد بوو . سەرچاوەکانی سووری دەڵێن پەلاماری تڕوڕیستان بۆ سەر بنکەی سوپای سوویاا لە باکووری پارێزگای حەما بە هۆی ئوپڕاسیونی سوپا و هێزەکانی خوڕاگری لە باکووری ڕۆژهەڵاتی ئەو پارێزگایە و بە مەبەستی گوشار بۆ سەر تاقمی تڕوڕیستی بەرەی نوسرەیە . دوای ڕزگار کردنی ناوچە داگیرکراوەکانی غوتەی ڕوژهەڵاتی و غوتەی ڕوژئاوایی لە پارێزگای ڕیفی دیمەشق ئێستاکە هەموو چاویان لە بڕێک لە ناوچەکان لە باکوور و هەروەها پارێزگای دەرعا لە باشووری سووریا و لە پاڵ سنووری ئەردەن و بەرزاییەکانی داگیرکراوی جەولانی سووریایە . قەیران لە سورویا لە ساڵی 2011وە بە پەلاماری بەربڵاوی تاقمە تڕوڕیستیەکانی لاگری کراوی عەرەبستان ئەمریکا و هاپوەیمانەکان بۆ گوڕینی هاوکاریە ناوچەییەکان بە سوودی ڕژیمی زایونی دەس پێکردووە کە بە خوڕاگری ئەرتەش و خەڵکی سووریا پیلانی دوژمنان ناکام ماوەتەوە .