پێداگریی دەمشق لەسەر گەڕانەوەی ئاوارە سوورییەکان بۆ نیشتمانی خۆیان
وەزارەتی دەرەوەی سووریا لە خەڵکی ئاوارەی سووری کە بەهۆی شەڕ وپەلامارە تیرۆریستییەکان ناچاربوون وڵاتەکەیان جێ بێڵن ، داوای کرد؛ بگەڕێنەوە نیشتمانی خۆیان.
بەپێی راپۆری هەواڵدەریی سانا؛ وەزارەتی دەرەوەی سووریا ڕایگەیاند؛ پاش دەسکەوتی بەردەوامی سوپای سووریا و ڕزگارکرانی بەشی زۆری ئەو وڵاتە لەبوونی تیرۆریستان، ئێستا کاتی گەڕانەوەی زۆرێ لە ئاوارە سوریەکانە بۆ گوند و ناوچە کۆنترۆڵ کراوەکان.
وەزارەتی دەرەوەی سووریا ڕایگەیاند، دەمشق بەرپرسی چەسپاندنی ئاسایش، سەلامەت و دابین کرانی پێویستی رۆژانەی خەڵکی سووریایەو لەهەمان کاتدا داوا لە ڕێکخراوە مرۆدۆستانەکان و کۆمەڵگای نێودەوڵەتی دەکا، ئەرک و بەرپرسایەتی خۆیان لە هەموارکردنی بارودۆخ بۆ گەڕانەوەی ئاوارەکان بۆ سووریا، جێ بەجێ بکەن.
وەزارەتی دەرەوەی سووریا هەروەها پێی داگرت لەسەر هاودڵی و هاودەنگیی دەوڵەت و گەلی سووریا بۆ سڕینەوەی شوێنەوارەکانی شەڕ وبنیات نانەوەی سووریا.