سەرۆک پەرلەمانی سووریا لەسەر دەسەڵات مایەوە
نوێنەرانی پەرلەمانی سووریا ئەمڕۆ چوارشەممە لەدانیشتنی ئاشکرای خۆیاندا، "حەمودە سەبباغ"ی ئەندامی پارتی بەعسی ئەو وڵاتەیان بۆ خولێکی یەکساڵانی دیکە وەک سەرۆکی پەرلەمانی سووریا هەڵبژارد.
بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی ئیرنا، لەدانیشتنی پەرلەمانی سووریا هەروەها "نەجدەت ئانزور" وەک یاریدەری سەرۆکی پەرلەمانی ئەو وڵاتە هەڵبژێردرا.
سەبباغ پاش هەڵبژێردرانی دووبارەی وەک سەرۆکی پەرلەمانی سووریا لەوتاردانەکەی جەختی کرد لەسەر گرینگیی بەرزکردنەوەی کردەوەی گرووپی بەئامانجی گەیشتن بەباشترین ڕەوت بۆ چالاکیی دەم ودەزگە حکومەتییەکان لەسای یاسای بنەڕەتی و یاساوڕێساکانی سووریا.
حەمودە سەبباغ هەروەها پێی داگرت لەسە رگرینگیی بەرەنگاربوونەوەی هەمووانی بۆ لەناوبردنی تیرۆریزم لە سووریاو تیرۆریزمی جیهانی.
پێش سەبباغ، هەدیە عەبباس سەرۆکی پەرلەمانی سووریا بوو کە٢٨ی دیسەمبەری٢٠١٧ لەلایەن نوێنەرانی پەرلەمانی سووریا لە پۆستەکەی لادرا.