دۆزرانەوەی موشەکی ئەمریکی و ئیسرائیلی لە باشووری سووریا
کەناڵی ئەلعالەم باسی دۆزرانەوەی بڕێکی زۆر چەک و موشەکی چێکراوی ئەمریکا و وڵاتانی ڕۆژئاواو بە تایبەت ئیسرائیلی کردووە لە گردوپەڕی دەرعای باشووری سووریا.
ئەفسەرێکی سوپای سووری ئەمڕۆ چوارشەممە لە وتووێژێکدا لەگەڵ کەناڵی ئەلعالەم ڕایگەیاند: لە ئەنجامی زنجیرە تێکھەڵچوونێکی قورسی ھێزەکانی سوپای سووریا لە پارێزگای درعا، تاقمە تیرۆریستەکان لە شارەکانی ملیحه العطش، علما و الغاریه الغربیه زەبرێکی گورچکبڕیان وێکەوتووە و ژمارەیەکی زۆریان لێ کوژراوە.
ئەم ئەفسەرەی سوپای سووریا وتووشیەتی: ھێزەکانی سوپای سووریا لە کاتی پەیجۆر بوون و پشکنینی ناوچەبەناوچەی گردوپەڕی پارێزگای دەرعا، بڕێکی زۆر چەک و چۆڵیان کە لە تیرۆریستان بە جێ ماوە دۆزییەوەو دەستیان گرت بە سەریان دا.
ئەفسەرێکی دیکەی سوپای سووریاش بە پەیامنێرەکەی کەناڵی ئەلعالەمی وتووە، موشەکی (میلان) چێکراوی فەرانسا، موشەکی ( السھم الاحمر) یان ھەمان گولەی سووری چێکراوی ئەمریکاو ھاوەن و چەندین ھەماری چەک و تەقەمەنیی دروستکراوی ڕژێمی زایونی لەو چەک و چۆڵانەن کە لە گردوپەڕی دەرعادا لە تیرۆریستان بەجێ ماوەو دەست گیراوە بە سەریاندا.
قەیرانی سووریا لە ساڵی دووهەزاو یازدەوە لە ئەنجامی هێرشی بەربڵاوی ئەو تاقمە تیرۆڕیستیانەی کە لە لایەن ئەمریکاو ڕژێمی زایونی و بڕێک لە وڵاتانی ناوچەکە لەوانە عەرەبستان و تورکیاوە لایەنگرییان لێ دەکرێت بە مەبەستی ڕوخاندنی دەوڵەتی یاسایی بەشار ئەسەدی سەرۆک کۆماری ئەم وڵاتە و بە مەبەستی گۆڕینی هاوسەنگیی ناوچەکە بە قازانجی ڕژێمی زایونی دەستی پێ کراوە.