سەرکەوتوو نەبوونی ئەنجومەنی ئاسایش لە دەرکردنی بەیاننامە سەبارەت بە سووریا
https://kurdish.sahartv.ir/news/syria-i344616-سەرکەوتوو_نەبوونی_ئەنجومەنی_ئاسایش_لە_دەرکردنی_بەیاننامە_سەبارەت_بە_سووریا
ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوەکان بە هۆی نەیارەتی کردنی ڕووسیا ، نەیتوانی بەیاننامەکەی سەبارەت بە باروودۆخی باشووری ڕۆژاوای سووریا پەسەن بکات.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ته‌مووز 06, 2018 07:26 Asia/Tehran
  • سەرکەوتوو نەبوونی ئەنجومەنی ئاسایش لە دەرکردنی بەیاننامە سەبارەت بە سووریا

ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوەکان بە هۆی نەیارەتی کردنی ڕووسیا ، نەیتوانی بەیاننامەکەی سەبارەت بە باروودۆخی باشووری ڕۆژاوای سووریا پەسەن بکات.

بە پێی ڕاپۆرتی ڕادیۆ و تەلەڤزیۆنی ئێران؛ ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان ڕۆژی پێنجشەممە کۆبوونەوەیەکی نائاسایی لە پشتی دەرکەی داخراودا بۆ لێکدانەوەی بارودۆخی باشووری ڕۆژاوای سووریا بەڕێوە برد.

ئۆپەراسیۆنی سوپای سووریا بۆ پاکتاو کردنی باشوور و باشووری ڕۆژاوای ئەم وڵاتە لە بوونی تیرۆریستان، وڵاتانی ڕۆژاوای لایەنگی گرووپە تیرۆریستییەکانی سەقامگیر لەو ناوچانەی نیگەران کردووە.

ئۆپەراسیۆنی سەربازیی سوپای سووریا دژ بە تیرۆریستان لە باشوور و باشووری ڕۆژاوای سووریا لە ٢٢ی ژوەنەوە دەست پێ بووە و لەم ماوەیەدا زیاتر لە ٥٠ شارۆچکە و گوندی ڕزگار و پاکتاو کردووە.

سوپای سووریا ڕۆژی پێنجشەممە ڕایگەیاند ئۆپەراسیۆنێکی سەربازی بۆ کۆنترۆڵ کردنی سنووری نێوان ئەم وڵاتە و ئەردەن دەست پێ کردووە.