سەرکەوتوو نەبوونی ئەنجومەنی ئاسایش لە دەرکردنی بەیاننامە سەبارەت بە سووریا
ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوەکان بە هۆی نەیارەتی کردنی ڕووسیا ، نەیتوانی بەیاننامەکەی سەبارەت بە باروودۆخی باشووری ڕۆژاوای سووریا پەسەن بکات.
بە پێی ڕاپۆرتی ڕادیۆ و تەلەڤزیۆنی ئێران؛ ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان ڕۆژی پێنجشەممە کۆبوونەوەیەکی نائاسایی لە پشتی دەرکەی داخراودا بۆ لێکدانەوەی بارودۆخی باشووری ڕۆژاوای سووریا بەڕێوە برد.
ئۆپەراسیۆنی سوپای سووریا بۆ پاکتاو کردنی باشوور و باشووری ڕۆژاوای ئەم وڵاتە لە بوونی تیرۆریستان، وڵاتانی ڕۆژاوای لایەنگی گرووپە تیرۆریستییەکانی سەقامگیر لەو ناوچانەی نیگەران کردووە.
ئۆپەراسیۆنی سەربازیی سوپای سووریا دژ بە تیرۆریستان لە باشوور و باشووری ڕۆژاوای سووریا لە ٢٢ی ژوەنەوە دەست پێ بووە و لەم ماوەیەدا زیاتر لە ٥٠ شارۆچکە و گوندی ڕزگار و پاکتاو کردووە.
سوپای سووریا ڕۆژی پێنجشەممە ڕایگەیاند ئۆپەراسیۆنێکی سەربازی بۆ کۆنترۆڵ کردنی سنووری نێوان ئەم وڵاتە و ئەردەن دەست پێ کردووە.