ڕەت کرانەوەی ڕێککەوتنی شیمانەیی پووتین و ترەمپ لەسەر چوونەدەری ئێران لە سووریا
https://kurdish.sahartv.ir/news/syria-i344651-ڕەت_کرانەوەی_ڕێککەوتنی_شیمانەیی_پووتین_و_ترەمپ_لەسەر_چوونەدەری_ئێران_لە_سووریا
وتەبێژی کرێملین، هەرچەشنە ڕێککەوتنێکی شیمانەیی لەدیداری داهاتووی سەرۆک کۆمارانی ڕووسیاو ئەمریکا لەسەر چوونەدەری هێزەکانی ئێران لە سووریا، ی ڕەت کردەوە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ته‌مووز 06, 2018 13:42 Asia/Tehran
  • ڕەت کرانەوەی ڕێککەوتنی شیمانەیی پووتین و ترەمپ لەسەر چوونەدەری ئێران لە سووریا

وتەبێژی کرێملین، هەرچەشنە ڕێککەوتنێکی شیمانەیی لەدیداری داهاتووی سەرۆک کۆمارانی ڕووسیاو ئەمریکا لەسەر چوونەدەری هێزەکانی ئێران لە سووریا، ی ڕەت کردەوە.

بەپێی ڕاپۆری ڕادیۆ وتەلەفزیۆن، "دیمتری پسکۆف" وتەبێژی کۆشکی کرێملین ڕایگەیاند، باس و خواس سەبارەت بە ئامادەبوونی ئێران لە سووریا لەدیداری داهاتووی ڤلادیمیر پووتین سەرۆک کۆماری ڕووسیاو دۆناڵد ترەمپ سەرۆک کۆماری ئەمریکا، ناواقعبینانەیە.

بڕیارە پووتین و ترەمپ ١٦ی ژوولای لە هێلسینکی پایتەختی فەنلەند  چاویان پێک بکەوێ.

مۆسکۆ وێڕای ڕەت کردنەوەی ئیدیعاکانی ئەمریکاو رژیمی زایۆنیستی، چەندین جار ئامادەبوونی ئێران لە سووریا بۆ بەرەنگاربوونەوەی تیرۆریزمی ، بە گرینگ و چارەنووس ساز ڕاگەیاندووە.

کۆماری ئیسلامیی ئێران لەسەرداوای فەرمیی سووریا بۆ بەرەنگاربوونەوەی گرووپە ڕەشەکوژەکانی جێی داکۆکی ئەمریکاو هاوپەیمانانی، هاوکاری ئەو وڵاتە دەکا، ئەو هەوڵەی لەگەڵ ناڕەزایەتی واشنگتۆن و تەلەبیب بەرەوڕوو بووە.