ڕەت کرانەوەی ڕێککەوتنی شیمانەیی پووتین و ترەمپ لەسەر چوونەدەری ئێران لە سووریا
وتەبێژی کرێملین، هەرچەشنە ڕێککەوتنێکی شیمانەیی لەدیداری داهاتووی سەرۆک کۆمارانی ڕووسیاو ئەمریکا لەسەر چوونەدەری هێزەکانی ئێران لە سووریا، ی ڕەت کردەوە.
بەپێی ڕاپۆری ڕادیۆ وتەلەفزیۆن، "دیمتری پسکۆف" وتەبێژی کۆشکی کرێملین ڕایگەیاند، باس و خواس سەبارەت بە ئامادەبوونی ئێران لە سووریا لەدیداری داهاتووی ڤلادیمیر پووتین سەرۆک کۆماری ڕووسیاو دۆناڵد ترەمپ سەرۆک کۆماری ئەمریکا، ناواقعبینانەیە.
بڕیارە پووتین و ترەمپ ١٦ی ژوولای لە هێلسینکی پایتەختی فەنلەند چاویان پێک بکەوێ.
مۆسکۆ وێڕای ڕەت کردنەوەی ئیدیعاکانی ئەمریکاو رژیمی زایۆنیستی، چەندین جار ئامادەبوونی ئێران لە سووریا بۆ بەرەنگاربوونەوەی تیرۆریزمی ، بە گرینگ و چارەنووس ساز ڕاگەیاندووە.
کۆماری ئیسلامیی ئێران لەسەرداوای فەرمیی سووریا بۆ بەرەنگاربوونەوەی گرووپە ڕەشەکوژەکانی جێی داکۆکی ئەمریکاو هاوپەیمانانی، هاوکاری ئەو وڵاتە دەکا، ئەو هەوڵەی لەگەڵ ناڕەزایەتی واشنگتۆن و تەلەبیب بەرەوڕوو بووە.