تەقینەوە لە رۆژهەڵاتی سووریا، ١٨ کوژراوی لێکەوتەوە
تەقینەوەی ئۆتۆمبیلێکی بۆمب ڕێژکراو لە گردوپەڕی ڕۆژهەڵاتی پارێزگای دێرەزوور لەڕۆژهەڵاتی سووریا ١٨کوژراوی لێکەوتەوە.
بەپێی راپۆری هەواڵدەریی ئیرنا، لەئەنجامی ئەو تەقینەوەدا کە لە شارۆچکەی "ئەلبەسیرە" لە گردووپەڕی رۆژهەڵاتی پارێزگای دێرەزوور ڕووی دا، فەرماندەیەکی هێزەکانی دیموکراتیکی سووریا لەگەڵ دە کەسی دیکە لەوان حەوت کەسی سیڤیل کوژران.
تائێستا تاقم یان کەسێک بەرپرسایەتی ئەو پەلامارەی نەگرتووەتە ئەستۆ.
هێزەکانی دیموکراتیکی سووریا کە پاڵپشتی بەرفراوانی واشنگتۆنیان لەپشتە، ١٧ی ئۆکتۆبری٢٠١٧، پاش دەرپەڕاندنی داعش لە شاری ڕەققە، ئەو شارەیان خستەژێر کۆنترۆڵی خۆیان.
ئەو گرووپە بەداکۆکیی ئەمریکاو هاوپەیمانانی بەئەنجامدانی ئۆپراسیۆنی سەربازی پاوانخوازانە لە رۆژهەڵات و باکووری رۆژهەڵاتی سووریا کەوشەنی ناوچەکانی ژێر کۆنترۆڵی خۆیان لەدوو پارێزگای ڕەققەو دێرەزور پەرە پێ داوە.
قەیران لەسووریا لە ساڵی٢٠١١ـەوە بەهێرشی بەرفراوانی گرووپە تیرۆریستیەکانی جێی داکۆکیی عەرەبستان، ئەمریکاو هاوپەیمانانی بۆ گۆڕینی هاوکێشە ناوچەییەکان بەقازانجی رژیمی زایۆنی دەس پێ کرا.