ناکارامەیی پەلاماری تەکفیریەکان بۆسەر گردوپەڕی "قەنیترە "لە سووریا
https://kurdish.sahartv.ir/news/syria-i344701-ناکارامەیی_پەلاماری_تەکفیریەکان_بۆسەر_گردوپەڕی_قەنیترە_لە_سووریا
هێزەکانی سوپای سووریا لە هەڵمەتێکدا هەوڵی تیرۆریستەکانی تەکفیری " بەرەی نوسرەی" بۆ دزەکردنە ناو گردوپەڕێ قەنیترە لە باشووری ئەم وڵاتە ناکارامە هێشتەوە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ته‌مووز 07, 2018 12:59 Asia/Tehran
  • ناکارامەیی پەلاماری تەکفیریەکان بۆسەر گردوپەڕی

هێزەکانی سوپای سووریا لە هەڵمەتێکدا هەوڵی تیرۆریستەکانی تەکفیری " بەرەی نوسرەی" بۆ دزەکردنە ناو گردوپەڕێ قەنیترە لە باشووری ئەم وڵاتە ناکارامە هێشتەوە.

بە پێی ڕاپۆرتی ئەمڕۆ شەممەی یانەی هەواڵنێرانی جەوان، دوابەدوای ڕودانی تێکەڵچوونی توند لە نێوان هێزەکانی سوپای سووریا وتیرۆریستەکانی بەرەی نوسرە  لەگەردوپەڕی پارێزگەی قەنیترە ٣٠کەس لە ئەندامانی تەکفیری تیرۆریستی کوژران یا بریندار بوون. هەرلەم حاڵەدا بڕێک لە ژێدەرەکان ڕایانگەیاند : فڕۆکە شەڕکەرەکانی ڕژێمی زایونی لە هەڵمەتێکدا یارمەتی  تیرۆریستەکانی بەرەی نوسرەیان داوە  لە گردوپەڕی قەنیترە. دیدەوانی مافی مرۆڤی سووریا سەربە نەیارانی سووریش ڕایگەیاند : سوپای سووریا دوای زاڵبوون بەسەر چەند ناوچە لە سنووری ئەردەن ، نیزیک بە سەتی حەفتا ی پارێزگەی دەرعا لەباشووری سووریایان خستە ژیر کۆنترۆڵی خۆیانەوە. هەڵمەتی سوپای سووریا لەدژی تیرۆریستەکان لە ڕۆژهەڵاتی پاڕێزگەی دەرعا، لە نیزیک سنووری ئەردەن وجەولانی داگیرکراو لە نێزیک دوو حەوتە لەمەروبەر لەسێ مێحوەرەوە دەسپێکراوە/. هەروەها بە هۆی ڕودانی تەقێنەوەیەک لە شاری جرابلۆس لە گردوپەڕی ڕۆژهەڵاتی پاڕێزگەی حەڵەبی سووریا ، چەند کەس بریندار بوون.شاری جرابلوس لە ژێر داگیر کراری تیرۆریستەکانی سوپای ئازادی سووریا دایە.