سەرکردەی ھاوپەیمانیی دژی داعش: ھاوپەیمانی ھەتا کۆتایی ڕەوتی سیاسی لە سووریادا دەمێنێتەوە
سەرکردەی ھاوپەیمانیی بەناو دژی داعش، ڕایگەیاندووە: ھێزەکانی ئەم ھاوپەیمانییە ھەتا کۆتایی ڕەوتی سیاسی لە سووریادا لەم وڵاتە دەمێنێتەوە .
بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژی یەکشەممەی ھەواڵدەریی میھڕ، جەیمز جرارد سەرکردەی ئۆپراسیۆنی تایبەتیی ھاوپەیمانیی نێونەتەوەیی بەناو دژی داعش لە عێراق و سووریا، ڕایگەیاند: شەڕی دژی داعش سەرباری ڕزگار کرانی ناوچەگەلێکی سووریا ھێشتاش ھەر کۆتایی پێ نەھاتووەو شوێنەواری داعش لەم وڵاتەدا ھەروا ماوەتەوە.
سەرکردەی ئۆپراسیۆنی تایبەتیی ھاوپەیمانیی نێونەتەوەیی بەناو دژی داعش لە ھەوڵدانێکدا بۆ شاردنەوەی پشتگرییەکانی واشێنگتۆن و ڕۆژئاوا لە تاقمە تیرۆریستییەکان لە سووریا لە ماوەی ساڵانی ڕابردوو، بانگەشەی کرد، ھێزەکانی ھاوپەیمان دەیانەوێت یارمەتیی خەڵکی ڕەقەو منبەج بدەن ھەتا ئاشتی و ئاسایشت بگەڕێتەوە بۆ ئەم ناوچانە.
ئەمریکاو چەند وڵاتی هاوپەیمانی خۆی، لە مانگی ئوتی ساڵی 2014 بە بیانووی خەباتی دژی تاقمی تیرۆریستی داعش بەدەر لە چوارچێوەی ڕێکخراوەی نەتەوەکان و بە بێ هاواهەنگی لەگەڵ دەوڵەتی سووریا هاوپەیمانییان پێک هێنا . ئەم هاوپەیمانییە ئەمریکییە هەتا ئێستا زۆرێک لە شارومەندانی بێ دەرەتانی سووری و عێراقییان لە پارێزگا جۆربەجۆرەکانی ئەم دو وڵاتە لە خاک و خوێن دا گەوزاندووە.
ئەمەو لە لایەکی دیکەوە خالید مەساعید سەرکردەی مەڵبەندی باکووری ئەردەن وتوویەتی: کۆنترۆڵی ھێزەکانی سووریا بە سەر سنوورە ھاوبەشەکانی دوو وڵات لە ڕوانگەی ئاسایشتی و ئابوورییەوە کاریگەرییەکی ئەرێنیی داناوەو یارمەتیی کۆنترۆڵ کرانی سنوورەکانی دوو وڵات دەدات.