ھەڵمەتی سوپای سووریا بۆ سەر گردوپەڕی قەنەیتەرە
https://kurdish.sahartv.ir/news/syria-i345233-ھەڵمەتی_سوپای_سووریا_بۆ_سەر_گردوپەڕی_قەنەیتەرە
ھێزەکانی سووریا سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ یەکشەممە لە درێژەی ھەڵمەتەکانی بۆ سەر پارێزگای قەنەیتەرە دەستی گرت بە سەر یەکەم شارەدێی گردوپەڕی ئەم پارێزگایەدا.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ته‌مووز 15, 2018 14:25 Asia/Tehran
  • ھەڵمەتی سوپای سووریا بۆ سەر گردوپەڕی قەنەیتەرە

ھێزەکانی سووریا سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ یەکشەممە لە درێژەی ھەڵمەتەکانی بۆ سەر پارێزگای قەنەیتەرە دەستی گرت بە سەر یەکەم شارەدێی گردوپەڕی ئەم پارێزگایەدا.

بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی خوێندکارانی ئێران(ئیسنا) ڕامی عەبدوڕڕەحمان سەرۆکی ڕوانگەی مافی مرۆڤ لە سووریا ڕایگەیاندووە: ھێزەکانی سوپای سووریاو ھاوپەیمانەکانی ھەڵمەتێکی ئاسمانیی چڕوپڕیان کردووەتە سەر ناتوچەیەکی گردوپەڕی قەنەیتەرەو تێکھەڵچوونێکی قورس لە گەڵ تاقمە سەرھەڵداوەکاندا ڕووی داوە.

ڕاپۆرتەکان دەربڕی ئەوەن کە ھێزەکانی سووریا توانیویانە بە سەر شاری موسحەرە لە گردوپەڕی قەنەیتەرەدا زاڵ ببن . پارێزگای قەنەیتەرە لە نزیکی جۆلانی داگیرکراو لە سنووری سووریادا ھەڵکەوتووە.

ھەواڵێکی تر ئەمەیە کە، تاقمی تیرۆریستی داعش ھەرێمی نەوتیی ( سەیجان) لە ڕۆژھەڵاتی سووریای لە ژێر ڕکێفی کوردەکانی ئەم وڵاتە دەزھێناوەو دەستی گرتوە بە سەری دا.

ھەرێمی نەوتیی ( سەیجان) لە پارێزگای دێرۆزوور لە ڕۆژھەڵاتی سووریاو لە نزیکی ھەرێمی نەوتیی ( العمر) دا ھەڵکەوتووە کە گەورەترین ھەرێمی نەوتیی سووریا دێتە ئەژمار.

گرینگترین و ستراتژی ترین بنکەکانی ئەمریکا لە ڕۆژھەڵاتی سووریاو لە نزیک ھەرێمی نەوتیی (العمر) دان . ئەمریکا بە پەلاماردانی سووریا ھەتاکوو ئێستا چەندین بنکەی سەربازیی لە ڕۆژھەڵاتی ئەم وڵاتەو لە نزیک سنوورەکانی ئەم وڵاتە لەگەڵ عێراق دا دامەزراندووە کە لەو پێگە ھەرەگرینگانەی بنکەی ئەلتەنەف لە نزیکی سێ گۆشەی سنووریی نێوان سووریا و ئەردەن و عێراقە.