ڕێکخراوەکانی مافی مرۆیی تۆمەتیان دایە پاڵ تورکیا سەبارەت بە عەفرینی سووریا
https://kurdish.sahartv.ir/news/syria-i345608-ڕێکخراوەکانی_مافی_مرۆیی_تۆمەتیان_دایە_پاڵ_تورکیا_سەبارەت_بە_عەفرینی_سووریا
دەم و دەزگەکانی مافی مرۆیی ، تورکیایان تۆمەتبار کرد بە پێشێلکردنی مافی مرۆڤی دانیشتووانی عەفرین لەباکووری سووریا.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ته‌مووز 21, 2018 15:01 Asia/Tehran
  • ڕێکخراوەکانی مافی مرۆیی تۆمەتیان دایە پاڵ تورکیا سەبارەت بە عەفرینی سووریا

دەم و دەزگەکانی مافی مرۆیی ، تورکیایان تۆمەتبار کرد بە پێشێلکردنی مافی مرۆڤی دانیشتووانی عەفرین لەباکووری سووریا.

بەپێی ڕاپۆری ئەمڕۆ شەممەی هەواڵدەریی ئیسنا بەگێڕانەوە لە "الیوم السابع"؛ پانزە ڕێکخراو و لێژنەی مافی مرۆیی کوردو سووری، حکومەتی تورکیایان تۆمەتبار کرد بە بەزاندنی مافەکانی خەڵکی عەفرین لەباکووری سووریا.

ڕاپۆری دەرکراو لەلایەن ئەو لێژنانە سەبارەت بە پێشێلکرانی مافەکانی خەڵکی عەفرین لەباکووری سووریا لەلایەن هێزەکانی سوپای تورکیا پێشاندەری ئەوەیە کە جگە لە کۆچی ناچاریی بەژمارێکی زۆر لە دانیشتووانی ناوچەی عەفرین، هێزەکانی سوپای تورکیا زۆربەی کەسانی سیڤیل لە وناوچەیان کردۆتە ئامانج و زۆرێکی دیکە لەوانیان بەدیل گرتووە.

لێژنەکانی مافی مرۆیی ناوبراو داوایان کرد لە کۆمەڵگای جیهانی و وڵاتانی ناوچە ، تورکیا بەمەبەستی چوونەدەر لە عەفرین و گوندەکانی دەورووبەری، بخەنەژێر گوشار.

ئەو لێژنانە جەختیان کرد لەسەر پێویستیی ڕوون بوونی چارەنووسی کەسانی ڕفێندراو، کەسانی بێ سەروشوێن و ئازادکرانیان.