بەردانەوەی فڕۆکەی بێسەرنشینی هێرشبەر بۆسەر بنکەی حەمیمیمی سوریا
وەزاڕەتی بەرگری روسیا ئێوارەی شەممە باسی بەردانەوەی فڕۆکەیەکی هێرشبەری کرد بۆسەر بنکەی حەمیمیم لە پارێزگەی لازقیەی باکووری سوریا .
بە پێی راپۆرتی ئیرنا بە گێڕانەوە لە کەناڵی روسیا ئەلیەوم ، ئالکسی تسیگانکۆف فەرماندەری بنکەی روسیی حەمیمیم لە لازقیە ی سوریا بە ئاماژە بەوەی کە رەوتی فڕینی فڕۆکە بێفڕۆکەوانە هێرشبەرەکان هەروا لە ناوچەکانی ژێر کۆنتڕۆڵی تاقمە تیرۆریستەکان بەرەو بنکەی سەربازیی حەمیمیم درێژەی هەیە ، گوتی : بەرگری ئاسمانیی روسیا فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی کە لە ناوچەی ژێر کۆنتڕۆڵی تیرۆریستان لە پارێزگەی لازقیە لە باکووری سوریاوە بەرەو فڕۆکەخانەی حەمیمیم لە فڕین دابوو ، خستە خوارەوە .
بنکەی ئاسمانیی حەمیمیم لە نزیک شارێک بەم ناوە لە چوار کیلۆمەتریی شاری جەبەلە و 19 کیلۆمەتریی باشووری رۆژهەڵاتی شاری لازقیە لە باکووری سوریا هەڵکەوتووە .
ڤلادیمیر پوتین سەرۆکی روسیا لە ئوکتوبەری 2016 دا رێککەوتنامەیەکی لە گەڵ حکومەتی سوریا لە بارەی ئامادەبوونی هێزە روسیەکان لە بنکەی سەربازیی حەمیمیم ئیمزا کرد .