قوتابخانەیەک لەسووریا کرا بە زیندانێکی ترسناک لەلایەن هێزە ئەمریکییەکان
https://kurdish.sahartv.ir/news/syria-i345621-قوتابخانەیەک_لەسووریا_کرا_بە_زیندانێکی_ترسناک_لەلایەن_هێزە_ئەمریکییەکان
هەواڵدەریی ئانادۆڵۆی تورکیا دوێشەو(شەممە) راپۆری دا کە هێزە ئەمریکییەکان لە شاری ڕەققە، باکووری سووریا، بینای قوتابخانەیەکیان کردووە بەزیندانێکی گەورەی ترسناک.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ته‌مووز 22, 2018 04:05 Asia/Tehran
  • قوتابخانەیەک لەسووریا کرا بە زیندانێکی ترسناک لەلایەن هێزە ئەمریکییەکان

هەواڵدەریی ئانادۆڵۆی تورکیا دوێشەو(شەممە) راپۆری دا کە هێزە ئەمریکییەکان لە شاری ڕەققە، باکووری سووریا، بینای قوتابخانەیەکیان کردووە بەزیندانێکی گەورەی ترسناک.

بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی ئیرنا، هەواڵدەریی ئانادۆڵۆی تورکیا ڕایگەیاند: ئەو زیندانە لە بینای قوتابخانەیەکی کۆن لە نێوەڕاستی شارۆچکەی "عەین عیسا" لەباکووری ڕەققە دروست کراوەو بووە بە زیندانێکی گەورە کە هەزاران کەسی تێدا زیندانییە.

ئانادۆڵۆ لە درێژەی ڕاپۆرەکەیدا باس لەوە دەکا کە، هەموو فەرمانبەرانی ئەو زیندانە، ئەمریکین و بەتەواوەتی بەنهێنی کار دەکەن.

هێزە ئەمریکییەکان ئەو زیندانە کە نزیک بە سی هەزار مەتری چوارگۆش ڕووبەریەتی، بە کامێرای داخراو کۆنترۆڵ دەکەن.

شاری ڕەققە، ناوەندی پارێزگای ڕەققە کە لە ساڵی٢٠١٣ـەوە لەلایەن داعشەوە داگیرکرابوو، لە ١٧ی ئۆکتۆبری ٢٠١٧ بەتەواوەتی لەچنگ داعش ڕزگار کراو کەوتە ژێر کۆنترۆڵ و چاودێری"هێزەکانی دیموکراتیکی سووریا" کە ئەمریکا پشتیوانیان لێ دەکا.

قەیران لە سووریا لە ساڵی٢٠١١ـەوە بەهێرشی بەرفراوانی گرووپە تیرۆریستییەکانی جێی داکۆکی عەرەبستان ، ئەمریکاو هاوپەیمانانیان بۆ گۆڕینی هاوکێشە ناوچەییەکان بەقازانجی ڕژیمی زایۆنیستی دەس پێ بووە.