ڕووسیا : کرانەوەی تێپەڕگەکان بۆ گەڕانەوەی ئاوارەکانی سووری
وەزاڕەتی بەرەڤانی ڕووسیا هەواڵی دا لە کرانەوەی چەند تیپەڕگە بۆ گەڕانەوەی ئاوارە سووریەکان بۆ وڵاتەکەیان .
بە پێی ڕاپۆرتی ڕووسیا ئەلیەوم،" میخائیل میزنتسف" سەرۆکی ناوەندی نیشتمانی بەڕیوەبەرایەتی لە وەزاڕەتی بەرەڤانی رووسیا وتی: دوو تێپەڕگە بۆئەو ئاوارە سووریانەی کە ئێستاکە لە ئەردەن ولوبنانن بۆ ڕویشتنیان بۆ سووریا کراوەتەوە، وسێ ناوەندی پێشوازی، دابەش کردنو نێشتەجیی کردنی ئاوارەکان، یانی ئەبوزهور،ئەلسالحیە وتەدمور "پالمیرا" یش دە کرێتەوەو ئەم ناوەندانە هەتا کۆتایی ژوییە تە یار دەکرێن. بە پێی ئەم ڕاپۆرتە ، هاوکات لەگەڵ ئەم کارە، ٨٥٠ ئاوارەی سووریا ڕۆژی دوشەممە وەکوو چوارەمین دەستە لە ئاوارەکانی داوتەڵەب بۆ گەڕانەوە، عەرسالی لوبنان بەرەو وڵاتەکەیان بەجێ هێشتووە. نیکولای بورتسف" وتەبێژی وەزاڕەتی دەرەوەی ڕوسیایش ڕایگەیاند ، راوێژکاریەکاریەکان لەگەڵ هەموو شەریکە ڕۆژئاوایی وناوچەییەکان بۆ لاچوونی بایکۆتەکانی ئابووری سەر سووریا ودانی یارمەتیەکانی مرۆڤی بەم وڵاتە درێژەی هەیە .
وتەبێژی دەزگەی دیپلۆماسی ڕوسیا وتی: هاوکاری لەگەل هێندێک لە وڵاتانی ئوروپایی لەوان لیتوانی لە پێوەندی لەگەڵ مەسەلەی گەڕانەوەی ئاوارەکانی سووریا بۆ وڵاتەکەیان دژوارە.
ئەمە لە حاڵیکدایە کە برێک لە وڵاتانی وەک لوبنان ئامادەی هاوکاری لەگەڵ لایەنی ڕوسیا لەم بارەوەن. یەکیەتی ئوروپا وئەمریکا لەکاتی دەسپێکرانی قەیرانی سووریا لە ساڵی ٢٠١١ بایکۆتی بەربلاویان لەدژی دەوڵەتی ئەم وڵاتە وژماریەک لە کەسایەتیەکانی سەربازی، کاربەدەستان ، وەزیران وبازرگانان داسەپاندووە.