هۆی هەڵاتنی کڵاوسپییەکان لە سووریا
https://kurdish.sahartv.ir/news/syria-i345906-هۆی_هەڵاتنی_کڵاوسپییەکان_لە_سووریا
نوێنەری ڕووسیا لە یەکێتیی ئەورووپا وتی: کڵاوسپییەکان لە ترسی لەقاودرانی جەنایەتەکانیان لە سووریا،هەڵاتوون.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ته‌مووز 26, 2018 06:55 Asia/Tehran
  • هۆی هەڵاتنی کڵاوسپییەکان لە سووریا

نوێنەری ڕووسیا لە یەکێتیی ئەورووپا وتی: کڵاوسپییەکان لە ترسی لەقاودرانی جەنایەتەکانیان لە سووریا،هەڵاتوون.

"ڤیلادمیر چیژۆف" نوێنەری هەمیشەیی ڕووسیا لە یەکێتیی ئەرووپا ڕۆژی چوارشەممە لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند: چوونەدەری کڵاوسپییەکان لە سووریا دوابەدوای ڕاگەیەندرانی لێبووردنی گشتی سەلمێنەری ئەوەیە کە ئەوان لەوە دەترسن جەنایەتی زیاتریان لێ بکەوێتە دەر.

ئەمدواییە سەدان کڵاوسپی لە سووریاوە گوێزرانەوە بۆ فەلەستینی داگیرکراو و ئەردەن ، هەروەها وڵاتانێکی وەک ئەڵمان و فەرەنسایش لە ماوەی چەن رۆژی رابردوودا ئامادەییان دەربڕیوە بۆ وەرگرتنی زیاتر لە سێ هەزار کەس لە ئەندامانی ئەم گرووپە.

ڕۆژنامەی تێلگراف چاپی بەریتانیا، ڕایگەیاندووە لە ئیمارات و بەریتانیا دابین کەرانی سەرەکیی بارەبووی کڵاوسپییەکان بوونە.

بە تەشەنەی قەیران و شەڕ لە سووریا، گرووپێک بە ناوی کڵاوسپییەکان ساڵی ٢٠١٣ لە لایەن ئەمریکا و بەریتانیاوە پێکهات. فەرمانبەرێتیی ئەم گروپە یارمەتیدانی ئەو خەڵکە ڕاگەیەندرا کە لە ژێر دەستی تیرۆریستان لە ناوچە جۆربەجۆرەکانی سووریادا دەژیان.