شاری قونەیترەی سووریا ڕزگار کرا
https://kurdish.sahartv.ir/news/syria-i345956-شاری_قونەیترەی_سووریا_ڕزگار_کرا
سوپا و هێزە چەکدارەکانی سووریا ڕۆژی پێنجشەممە شاری قونەیترەیان لە ژێر چنگی گرووپە تیرۆریستییەکان ڕزگار کرد.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ته‌مووز 27, 2018 04:20 Asia/Tehran
  • شاری قونەیترەی سووریا ڕزگار کرا

سوپا و هێزە چەکدارەکانی سووریا ڕۆژی پێنجشەممە شاری قونەیترەیان لە ژێر چنگی گرووپە تیرۆریستییەکان ڕزگار کرد.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا؛ سوپای سووریا هەروەها دەستی گرت بە سەر شەش شارۆچکە و گوندی پارێزگاکانی دەرعا و قونەیترە لە باشوور و باشووری ڕۆژاوای سووریا.

سوپای سووریا هەروەها ئاڵای ئەم وڵاتەی لە سەر بوارگەی سەرسنووریی قونەیترە لە سنووری نێوان سووریا و فەلەستینی داگیرکراو هەڵکرد.

پارێزگای قونەیترە چکۆلەترین پارێزگای سووریایە بەڵام ئەم پارێزگای باشوورییەی سووریا لەبەر ئەوەی کە بەشێک لە بەرزاییەکانی جەولان و هاوسنووری ئیسراییلە، یەکێک لە گرینگترین پارێزگاکانی سووریا دێتە ئەژمار.

هەواڵی دیکە لە سووریاوە ئەوەیە کە هەواڵدەریی فەرمیی سووریا (سانا) ڕایگەیاندووە ؛ سوپای سووریا لە بوارگەی سەرسنووریی قونەیترە دەستی گرتووە بە سەر دەرمانگەیەکی ساراییدا کە ڕادەیەکی زۆر دەرمانی سازکراوی ئیسراییلی تێدا بووە.

قەیران لە سووریا لە ساڵی ٢٠١١ـەوە بە پەلاماری بەربڵاوی گرووپە تیرۆریستییەکانی داکۆکی کراو لە لایەن عەرەبستان، ئەمریکا و هاوپەیمانەکانیان لە پێناو گۆڕینی هاوکێشەکانی ناوچە بە سوودی ڕژێمی زایۆنی دەست پێبوو.