پێداگریی روسیا لەسەر پێویستیی سزادانی ئەنجامدەرانی پەلامارە تیرۆریسیتەکەی شاری سویدای سوریا
تهمووز 28, 2018 03:20 Asia/Tehran
جێگری نوێنەری روسیا لە رێکخراوی نەتەوەکان جەختی کردەوە لەسەر پێویستیی ناسین و سزادرانی ئەنجامدەرانی پەلامارە تیرۆریستیەکەی شاری سویدای سوریا .
بەپێی راپۆرتی هەواڵدەریی سەداو سیما ، دیمیتری پولیانسکی رۆژی هەینی لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی ئاسایش لە بارەی سوریاوە بە ئاماژە بەوەی کە روسیا پەلامارە تیرۆریستیەکان لە شاری سویدا کە لە ئەنجامی سەدان کەسی مەدەنی کوژران و بریندار بوون شەرمەزار دەکات ، گوتی ، ئەنجامدەرانی ئەم تاوانکاریە دەبێ بە داکوکی و بڕیاری بەرپرسیانی نێودەوڵەتی سزا بدێرن .
سەر لە بەیانیی رۆژی چوارشەممە 25 ی تەمووز ، تیرۆریستێک بۆمبەکانی خۆی لە بازاڕی میوەی ناوەندی شاری سویدا لە باشووری سویدا تەقاندەوە کە لە ئەنجامدا 215 کەس کوژران و 180 کەسی دیکە بریندار بون .
رێکخراوی تیرۆریستی داعش بەرپرسایەتی ئەم پەلامارەی گرتە ئەستۆ .
سەرپەیڤ