رەخنەی یاریدەری نوێنەرایەتی سووریا لەڕێکخراوی نەتەوەکان لە درێژەی ئابلۆقەو سزاکانی ئەمریکا بەدژ دەمشق
https://kurdish.sahartv.ir/news/syria-i346044-رەخنەی_یاریدەری_نوێنەرایەتی_سووریا_لەڕێکخراوی_نەتەوەکان_لە_درێژەی_ئابلۆقەو_سزاکانی_ئەمریکا_بەدژ_دەمشق
یاریدەری نوێنەرایەتی هەمیشەیی سووریا لە ڕێکخراوی نەتەوەکان لە دانیشتنی ئەنجومەنی ئاسایشی ئەو ڕێکخراوە ڕەخنەی گرت لە درێژەی سزا ئابوورییە یەکلایەنەکانی ئەمریکاو یەکێتی ئوروپا دژ بە دەمشق.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ته‌مووز 28, 2018 09:03 Asia/Tehran
  • رەخنەی یاریدەری نوێنەرایەتی سووریا لەڕێکخراوی نەتەوەکان لە درێژەی ئابلۆقەو سزاکانی ئەمریکا بەدژ دەمشق

یاریدەری نوێنەرایەتی هەمیشەیی سووریا لە ڕێکخراوی نەتەوەکان لە دانیشتنی ئەنجومەنی ئاسایشی ئەو ڕێکخراوە ڕەخنەی گرت لە درێژەی سزا ئابوورییە یەکلایەنەکانی ئەمریکاو یەکێتی ئوروپا دژ بە دەمشق.

بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی حکومەتیی سووریا(سانا): عەبدوڵڵا حەلاق سەرلەبەیانی ئەمڕۆ شەممە لە دانیشتنێک کە لەبارەی بارودۆخی مرۆیی شارومەندانی سووری پێکهاتبوو، وتی: ئابلۆقەی ئابووری یەکلایەنەی سەپێندراوی یەکێتی ئوروپا و ئەمریکا بەسەر دەمشق، ڕێگری سەرەکییە لەبەردەم دابین کرانی پێویستییە بەراییەکانی شارومەندانی سووری و باشتربوونی دۆزی مرۆیی و باری گوزەرانی شارومەندان.

یاریدەری نوێنەرایەتی سووریا لەڕێکخراوی نەتەوەکان وتی: بەپێچەوانەی ئەوەی وا ژمارێک دەیهێننە ئاراوە، ئۆپراسیۆنی سەربازیی سەرکەوتووانەی سوپای سووریا لەگەڵ هاوپەیمانانی لەدژگرووپە ڕەشەکوژەکان وهەروەها دەسڕاگەیشتن بە ئاگربەس لەگەڵ ئەو گرووپانە، ئێش و ڕەنجی زۆربەی کەسانی مەدەنی ناوچە گەمارۆدراوەکان یان ئەو ناوچانەی دەسڕاگەیشتن پێیان دژوارە، کەم کردووەو بواری دەسڕاگەیشتنی ئەو شارومەندە سووریانە بەیارمەتییە مرۆییەکانی ئاسان کردووە.

عەبدوڵڵا حەلاق بەئاماژە بە ئۆپراسیۆنی ڕزگارکرانی ناوچە باشووریەکانی سووریا لە چنگ تیرۆریستان، پێی داگرت: هەموو هێزە سەربازییە دەسدرێژکارەکان بێ هەڵاواردن بەزوویی ناچار دەبن، خاکی سووریا جێ بێڵن.

یاریدەری نوێنەرایەتی سووریا لەڕێکخراوی نەتەوەکان لەهەمان کاتدا سەرسووڕماوی خۆی ڕاگەیاند بەرامبەر هەڵوێست نەگرتنی ئەندامانی ئەنجومەنی ئاسایش لەهەمبەر کوشتاری بەکۆمەڵی ئەم دواییەی گرووپی تیرۆریستیی داعش لە شاری سوەیدا لەباشووری سووریا کە بەهۆیەوە ٢١٥ کەس کوژران و وتی: سیاسەتی ژمارێک حکومەت لەئاراستەی بەرژەوەندیی شارومەندانی سووریدا نییە، بەڵکوو ئامانجی ئەوان، داکۆکی لە گرووپی وەک؛ کڵاوسپییەکانە کە باسکی گرووپی تیرۆریستیی تەحریروشام(بەرەی نوسرە) دێنەئەژمار.

عەبدوڵڵا حەلاق وتی: کڵاوسپییەکان بە فەرمانگەلێک کە لە ئەربابەکانیان پێیان دەگات، ئەو فەرمانبەریەتییەیان پێ سپێردرابوو هەتا بە سەنەدو بەڵگەی ساختە، بیروڕای گشتیی جیهان لەحاند ئیدیعای کەڵک وەرگرتن لە چەکی شیمیایی لە سووریا بەلاڕێدا ببەن وبیانووی پێویست بێننەوە بۆ دەسدرێژکاریی سەربازی سەر خاکی سووریا.