دەسپێکرانی خۆلی دەهەمی " وتووێژەکانی سووری ئاستانە" لە شاری سوچی ڕوسیا
دەهەمین خۆلی "وتووێژەکانی سووری ئاستانە " لە شاری سوچی ڕوسیا هەڵکەوتوو لە لێواری دەریای ڕەش دەسپێکرا/.
بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا ، دەهەمین خۆلی " وتووێژەکانی سووری ئاستانە" لە شاری سوچی ڕوسیا ڕۆژی دوشەممە لە دۆخێکدا دەسپێکرا کە ئەم وتووێژانەیەش وەکوو خولەکانی پێشوو بە سەرپەرەشتی ئێران ، ڕوسیا وتورکیا سێ وڵاتی پشتیوانی ئاشتی سووریا بەڕێوە دەچیت. ئەم وتووێژانە ، بە دیدار وچاوپێکەوتنی ئیلکساندر لاورنتیف" نوێنەری سەرۆک کۆماری ڕوسیا لە سووریا وسرگئی ورشینین جێگری وەزیری دەرەوەی ڕوسیا لەگەڵ ستفان دی میستورا نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتیی ڕێکخراوی نەتەوەکان لە سووریا دەسپێکرا. بە پێی بەرنامەی ڕاگەێندراو ، رۆژی یەکەمی وتووێژەکانی سوچی بە ڕاوێژکاری کارناسان تایبەت دەدرێت. کۆبوونەوەی گشتیی جڤێنی سوچی ، سبەێنێ سێشەممە بەڕێوە دەچێت وشاندەکانی ئێرانی ، ڕوسیا وتورکیا تیدا بەشداری دەکەن. سەرپەرەشتی شاندە ئێرانیەکان لە ئەستۆی حسین جابری ئەنساری ڕاووێژکاری پایەبەرزی وەزیری دەرەوە لە کاروباری تایبەتی سیاسی دایە. لە فەرمانی کاری کۆبوونەوەی سوچی مەسەلەکانی هاوپێوەند بە گوڕانکاریەکانی داهاتووی سووریا ، لێک ئەدرێتەوە. ئەمریکا ، لە بەشداری کردن لەم کۆبوونەوەیە خۆی بوارد. ئاستانەی پێتەختی قەزاقستان هەتا ئێستاکە میوانداری چەند کۆبوونەوە لەمەڕ سووریا بووە ولەماوەی ئەوەدا لەسەر یەکیەتی ، یەکپارچەیی ودەسەڵاتدارەتی سووریا ودرێژەی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆریسم ، پاوەجیی ئاگر بڕ لە ناوچە کەم ئاڵوزەکان وهەروەها پێبەندی لەسەر چارە سەر کرانی سیاسی قەیرانی سووریا پیداگری کرا.