ڕووسیا: بوونی ئێران لە سووریا یاساییە
https://kurdish.sahartv.ir/news/syria-i346208-ڕووسیا_بوونی_ئێران_لە_سووریا_یاساییە
"ئێلکساندێر شین" ALEXANDER SHEIN باڵیۆزی ڕووسیا لە فەلەستینی داگیرکراو شەوی سێشەممە وتی: بوونی ئێران لە سووریا یاساییە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ته‌مووز 31, 2018 05:49 Asia/Tehran
  • ڕووسیا: بوونی ئێران لە سووریا یاساییە

"ئێلکساندێر شین" ALEXANDER SHEIN باڵیۆزی ڕووسیا لە فەلەستینی داگیرکراو شەوی سێشەممە وتی: بوونی ئێران لە سووریا یاساییە.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا؛ باڵیۆزی ڕووسیا لە فەلەستینی داگیرکراو لە وتووێژ لەگەڵ کەناڵی ١٠ی ڕژێمی زایۆنی بە پێداگری لەسەر ئەوەی کە بوونی سەربازیی ئێران لە سووریا تەواو یاسایی و بە پێی یاسا و ڕێساکانی نەتەوە یەکگرتووەکانە وتیشی: ناکرێ ئێران ناچار بە چوونەدەر لە سووریا بکەین.

"ئێلکساندێر شین" جەختی کرد: داخوازی بەردەوام و بێ بڕانەوەی "بنیامین نەتانیاهوو"ی سەرۆک وەزیرانی ئیسراییل لەمەڕ پێویستیی چوونەدەری هێزە ئێرانییەکان  وهاوپەیمانەکانیان لە سورویا داخوازێکی بە دوور لە ڕاست بینییە.

باڵیۆزی ڕووسیا لە فەلەستینی داگیرکراو وتی: ئێرانییەکان دەورێکی یەکجار گرینگ لە چوارچێوی هەوڵی هاوبەش بۆ تیا بردنی تیرۆریزم لە سووریا دەگێڕن، هەر لەبەر ئەوەش داخوازی تێلاڤیڤ بۆ چوونەدەری هێزی بیانی لە سووریا داخوازێکی ئاوەزمەندانە نییە و بەدوورە لە راستبینی.

قەیران لە سووریا لە ساڵی ٢٠١١ـەوە بە پەلاماری بەربڵاوی گرووپە تیرۆریستییەکانی داکۆکی کراو لە لایەن عەرەبستان، ئەمریکا و هاوپەیمانەکانیان لە پێناو گۆڕینی هاوکێشەکانی ناوچە بە سوودی ڕژێمی زایۆنی دەست پێبوو. دوابەدوای ئەوە سووریا داوای لە ئێران  و ڕووسیا کرد کە لە خەباتی دژ بە  تیرۆریستان یارمەتیدەری دیمەشق بن.