جابری ئەنساری: ئاوارە سورییەکان دەگەڕێنەوە وڵاتی خۆیان
https://kurdish.sahartv.ir/news/syria-i346298-جابری_ئەنساری_ئاوارە_سورییەکان_دەگەڕێنەوە_وڵاتی_خۆیان
وتووێژکاری باڵای ئێران بۆ کاروباری سووریا وتی: لەدانیشتنی سوچی، ڕێکارنامەی لێژنەی گەڕانەوەی ئاوارە سوریەکان بۆ وڵاتەکەیان ڕێککەوتنی لەسەر کراو بەگوێرەی، ڕەوتی گەڕانەوەی ئاوارەکان دەس پێ دەبێ.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئاب 01, 2018 07:15 Asia/Tehran
  • جابری ئەنساری:   ئاوارە سورییەکان دەگەڕێنەوە وڵاتی خۆیان

وتووێژکاری باڵای ئێران بۆ کاروباری سووریا وتی: لەدانیشتنی سوچی، ڕێکارنامەی لێژنەی گەڕانەوەی ئاوارە سوریەکان بۆ وڵاتەکەیان ڕێککەوتنی لەسەر کراو بەگوێرەی، ڕەوتی گەڕانەوەی ئاوارەکان دەس پێ دەبێ.

دەیەمین خولی دانوستانەکانی ئاشتیی سووریا رۆژانی دووشەممەو سێ شەممە بەئامادەبوونی نوێنەرانی ئێران، ڕووسیا، تورکیاو نوێنەری سکرتێری گشتیی ڕێکخراوی نەتەوەکان بۆ کاروباری سووریا لە "سوچی"ی ڕووسیا بەڕێوە چوو.

بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی ئیرنا، حوسێن جابری ئەنساری یاریدەری باڵای وەزیری دەرەوەی ئێران بۆ کاروباری تایبەتی سیاسی، ڕۆژی سێ شەمە لەکۆتایی دانیشتنی سوچی، وتی: پرسی گەڕانەوەی ئاوارە سوریەکان بۆ وڵاتەکەیان ، لە گرینگترین پرس وبابەتەکانی ئەو خولەی دانوستانەکان بوو چونکە بۆ یەکەمجار لەماوەی دە ڕۆژی ڕابردوو ئەو دانوستانانە هاتووەتە ئاراوە.

جابری ئەنساری وتی: پێشتر ئەگەری وتووێژ لەبرەی پرسی گەڕانەوەی ئاوارە سوریەکان بۆ وڵاتەکەیان لەئارادا نەبوو بەڵام سەرکەوتنەکانی سوپای سووریا لەگۆڕەپانی شەڕ بووەهۆ تاکوو پرسی گەڕانەوەی کۆچبەرانیش بێتەئاراوە.

ناوبراو بەئاماژە بە گرینگایەتی مرۆیی و سیاسی پرسی گەڕانەوەی ئاوارە سوریەکان، وتی:  ئەو بابەتە لەڕێی پێوشوێن گرتن لە دانیشتنەکانی ئاشتیی سووریاو هەروەها بەهاوکارییە نێودەوڵەتییەکان ئاسانکاری بۆدەکرێ.

بەقسەی وتووێژکاری باڵای ئێران بۆ کاروباری سووریا، دانیشتنی دوو ڕۆژەی سوچی، دەیەمین خولی دانوستانە نێودەوڵەتییەکانی ئاشتی سووریا بوو کە بەپێچەوانەی ئاستانە، ئەمجار لەشاری سوچیی ڕووسیا بۆ ماوەی دوو ڕۆژ بەڕێوە چوو.