پەلاماری تیرۆریستان بۆسەر حەڵەب، نۆ سوری کوژران و بریندار بوون
پەلاماری تاقمە چەکدار و تیرۆریستەکان بۆسەر ناوچەکانی هێور لە شاری حەڵەب لەباکووری سوریا بووە هۆی کوژران و بریندار بوونی نۆ کەس .
بەپێی ڕاپۆرتی ڕۆژی پێنج شەممەی هەواڵدەریی سپوتنیک، لە پەلاماری بە هاوەنی تیرۆریستان بۆسەر شاری حەڵەب، چوار کەس کوژران و پێنج کەسیش بریندار بوون .
بەپێی ڕاگەیاندنی سەرچاوەکانی خۆجێیی ، ئامانجی پەلامارە تیرۆریستییەکان، مەیدانی ناوەندیی شاری حەڵەب و دەورووبەری ڕێکخراوی ئاوی ناوچەی ڕۆژاوایی ئەم شارە بوو .
تاقمە چەکدار و تیرۆریستەکان دووڕوژ لەمەوبەریش ناوچەی حەمدانییە لە شاری حەڵەبیان دابووە بەرپەلامار کە بە هۆی ئەم پەلامارە لانیکەم دوو کەسی سیڤیل کوژران و حەوت کەسی دیکەش بریندار بوون .
بەرلەمە، هەواڵدەریی ڕەسمی سوریا "سانا" شازدەی ژووئیەی ساڵی 2018 باسی پەلاماری مووشەکی ڕژێمی زایۆنیستی بۆسەر بنکەیەکی سەربازی کرد لە دەوروبەری شاری حەڵەب .
پەلاماری تیرۆریستان بۆسەر حەڵەب لەحاڵێکدا ئەنجام بوو کە دەوڵەتی سوریا لە چوارچێوەی بەشێک لە بەرنامەی دنەدانی گەڕاندنەوەی ئاوارەکان، هەوڵی بنیات نانی ژێرخانەکان لە حەڵەبی دەست پێکردووە.
کاربەدەستانی پارێزگاریی حەڵەب ڕایانگەیاند: ئەم بەرنامە سێ قۆناخییە داگری ئامادەکردنی ژێرخانەکان، دابین کردنی یارمەتیی ئامانجدار بۆ بنەماڵەکان و گەڕاندنەوەی ئاوارەکان بۆ ناوچەکە و مسۆگەرکردنی ئاسایش و هێورییان لە حەڵەب .