بەڕێوەچوونی جەژنی سەرکەوتن لەشاری حەزەری سووریا
دانیشتووانی شاری حەزەری پارێزگەی قونەیتەرەی سوریا، سەرکەوتنی سوپای ئەم وڵاتەیان لە مسۆگەرکردنی ئاسایشی تۆکمەوتەواو لەم پارێزگەیە، کرد بەجێژن.
بەپێی ڕاپۆری کەناڵی تەلەفزیونی مەیادین، ڕێ و ڕەسمی جەژنی سەرکەوتن لەشاری حەزەر لە داوێنی چیای(جەبەل شێخ) بە ئامادەبوونی بنەماڵەگەلێک کە ڕۆڵەکانیان لە بەرەنگار بوونەوەی پەلاماری تیرۆریستان کوژرا بوون، بەڕێوە چوو .
ویئام وەهاب، سەرۆکی پارتی تەوحیدی عەرەبی بەبەشداریکردن لەم ڕێ وڕەسمە دا ، هاوکاری خەڵک لەگەڵ سوپای بە هۆکاری سەرکەوتنی مەزن لەبەرامبەر تیرۆریستان لە پارێزگەی قونەیتەرە زانی و وتی : خەڵک لەم پارێزگەیەدا کە لە سنوورەکانی فەلەستینی داگیرکراو دایە،لەسەر شوناسی خۆیان و داکۆکی لە سوپای سوریا پێداگرییان کرد .
سەرۆکی پارتی تەوحیدی عەرەبی بە ئاماژەدان بەمەی کە ئازاد کردنی تۆکمەوتەواوی پارێزگەی قونەیتەرە، گەڵاڵەی ڕژێمی زایۆنیستی بەمەبەستی دامەزرانی پشتوێنی هێمن بۆ ئیسرائیل لەم ناوچەیەی ناکام کردوەتەوە، وتیشی : تیرۆریستان بە داکۆکیی ئەم ڕژێمە هێزمەندیی زۆریان لە قونەیتەرە بۆ خۆیان ساز کرد بوو .
بەوتەی وەهاب سورییەکانی دانیشتووی حەزەر بە داکۆکی سوپای سوریا، پەلاماری تاقمە چەکدارەکان بۆ چەسپاندنی پارێزگەی قونەیتەرە بە ناوچەی ڕوژاوای دیمەشقیان بەرەوڕووی شکست کرد بووەوە.
بەپێی هەواڵێکی دیکە، سوپای سوریا ، لە ئۆپراسیۆنی پاکتاو کردنی گوندەکان لە دەورووبەری قونەیتەرە، ژومارێکی زۆر چەکی ئەمریکیی ھی کڵاوسپییەکان و، چەکەمەنی و خۆراکی ، بەرهەمی ئیسرائیلیان دۆزییەوە.