تیرۆر کرانی بەڕێوەبەری ناوەندێکی لێکۆڵینەوەی زانستی لە سوریا
بەڕێوەبەری ناوەندی لێکۆڵینەوەی زانستی ناوچەی مەسیاف لە دەورووبەری بەشی ڕۆژاوای پارێزگەی حەمای سوریا ، تیرۆر کرا.
ماڵپەڕی ڕووسیا ئەلیەوم ڕایگەیاند:عەزیز ئەسبەر بەڕێوەبەری توێژینەوەکانی زانستی لەشاری مەسیاف و لێخوڕەکەی لەبەر تەقینەوەیەک کە ئوتوموبیلەکەی ئەوانی کردبووە ئامانج گیانیان لە دەست داوە و کەسێکی سێیەمیش کە لە شوێنی تەقینەوەکە بووە و شارومەندێکی ئاسایی بووە ، بریندار کراوە.
ئەم تەقینەوەیە بۆ تیرۆر کرانی یەکێک لە گرینگترین زانستوەرانی سوری لە شاری مەسیاف بووەو بەوتەی شایەتحاڵان بەوردی بەرنامەی بو کرا بوو ، لەحاڵێکدا ڕووی دا کە فڕۆکە جەنگییەکانی ڕژێمی زایۆنیستی بیست و دووهەمی ژووئیەی ساڵی ڕابردوو لە سنووری ئاسمانیی لوبنانەوە، ناوەندی توێژینەوەی زانستیی مەسیافیان لە دەورووبەری حەما دابووە بە ر پەلامار کە بووە هۆی کوژرانی دوو کەس و خەسارێکی زۆری لەم ناوەندە دا .
سەرچاوەکانی میدیایی هەروەها دەڵێن داعش کەبەشێوەی کوشت وبڕ و تیرۆر لە سوریا ، لەگەڵ ئیسرائیل هاوکاری دەکات، خوێندکارێکی توێژینەوەی زانستی ئیعدام کردووە کە حەوتەی ڕابردوو رفاندبووی.
ئەم خوێندکارە لە پەلاماری ئەم دواییەی داعش بۆسەر گوندەکانی ڕۆژهەڵاتی سوەیدا لەباشووری سوریا ڕفێندرا بوو .