بەڕێوەچوونی دانیشتنی دوو قۆڵیی شاندی ئابووریی ئێران و سووریا لە دەمشق
دانیشتنی دوو قۆڵیی شاندی ئابووریی ئێران و ڕووسیا بەئامادەبوونی ئەمیر ئەمینی یاریدەری پلاندانان و بەڕێوەبەرایەتی سەرچاوەکانی وەزارەتی ڕێگاوبان و شارسازیی ئێران و سامر خەلیل وەزیری ئابووریی سووریا لە دەمشق(پایتەختی سووریا) بەڕێوە چوو.
بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی ئیرنا، شاندی ئابووریی ئێران و سووریا ئەمڕۆ دووشەممە بۆ پێوشوێن گرتنی یادداشتی تەبایی لەمەڕ پەرەی هاوکارییە ئابوورییەکان پێکەوە وتووێژیان کرد.
بڕیارە، ئەندامانی ئەو دوو شاندە لەبواری هاوکارییە ئابوورییەکان ڕەزایەتنامەیەکی دوورودرێژ ئامادە و تواناوپتانسێلەکانی یەکتری لەگشت بوارەکاندا بەتایبەت بواری ئابووری، تاووتوێ بکەن.
هاوکاریی بانکی وگومرکی، پیشەسازی، تەکنۆلۆژیا وزانیارییەکان، دروست کرانی بنکەو لقی بچووکی ئابووری، دروست کرانی ناوندە نوێکانی هێڵی گواستنەوەی کارەباو بنیات نانەوەی ژێرخانەکانی سووریا، لەوێنەی ئەو پرس وبابەتانەیە کە لەسەفەری شاندی ئابووریی ئێران بۆ سووریا لێک دەدرێتەوەو ڕێککەوتننامەی بەرایی لەبارەیانەوە ئیمزا دەکرێ.
ئامادەکردنی پێشەکییەکانی بەڕێوەچوونی کۆمیسیۆنی باڵای ئابووریی دوو وڵات لە ڕۆژانی داهاتوو کە بەئامادەبوونی بەرپرسانی باڵای ئێران وسووریا بەڕێوە دەچێ، لە تەوەرەکانی دیکەی ڕاوێژکاریی شاندی ئابووری ئێران لە سووریایە.
شاندی ئابووریی ئێران دوێشەو(یەکشەممە) بەمەبەستی پەرەی هاوکارییە ئابوورییەکان لەگەڵ سووریا گەیشتە دەمشق.