کوژرانی ڕێکخەری تاقمەکانی تیرۆریستی لە سوریا
https://kurdish.sahartv.ir/news/syria-i347104-کوژرانی_ڕێکخەری_تاقمەکانی_تیرۆریستی_لە_سوریا
رامی دالاتی ڕێکخەری تاقمە چەکدارە تیرۆریستییەکان لە سوریا و لە نیزیکانی محەممەد جولانی سەرکردەی تاقمی تەحریری شام، لەسەر جەڵتەی دڵ، مرد.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئاب 14, 2018 07:30 Asia/Tehran
  • کوژرانی ڕێکخەری تاقمەکانی تیرۆریستی لە سوریا

رامی دالاتی ڕێکخەری تاقمە چەکدارە تیرۆریستییەکان لە سوریا و لە نیزیکانی محەممەد جولانی سەرکردەی تاقمی تەحریری شام، لەسەر جەڵتەی دڵ، مرد.

بەپێی ڕاپۆرتی کەناڵی تەلەفزیونی مەیادین  بەگێڕانەوە لەسەرچاوە ئاگادارەکان، رامی دالاتی لەگەڵ دامەزراوەکانی هەواڵگریی ئەمریکا لە پێوەندی دا بوو  . 

بەپێی ڕاپۆرتێکی دیکە  لە سوریاوە، ناوەندی ڕووسی  حەمیمەیم  لە سوریا سەر بە وەزارەتی  بەرگری  سوریا  باسی کوژرانی سێ سوری و بریندار بوونی هەشت کەسی دیکەی  کرد لە ئەنجامی پەلاماری تاقمە تیرۆریستییەکان بۆسەر پارێزگەکانی لازقییە لەباکووری ڕۆژاوا ، حەما  لە ڕۆژاوا و حەڵەب لە باکوری سوریا  . 

ئەم ناوەندە هەروەها ڕایگەیاند پێنج  فروکەی بێ فڕۆکەوانی نێردراو لە لایەن تاقمە چەکدارەکان بەرەو فڕگەی  حەمیمەیم  سەرنخون بوون.

لەبەر تەقینەوەی ماتۆر سیکلت ی بۆمب ڕێژکراو لەشاری جرابلوس لە باکووری پارێزگەی  حەڵەبی سوریا ئافرەتێک  کوژرا و  سێ منداڵیش بریندار بوون.